حەماس ناڕەزایەتی دەردەبڕێت لە بەرامبەر هێزەکانی مەحموود عەباس: هێرشەکان ئاماژە بە ئاستێکی خەتەرناکی توندوتیژی دەکەن

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) راگەیاند، بەردەوامی هێرشەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی مەحموود عەباس لەدژی خۆڕاگری، پێویستە گەلی فەلەستین، گرووپە خۆڕاگریەکان و سەرکردایەتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەلەستین (فەتح) بە جددی پێداچوونەوەیەک بکات.
حەماس لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد، "بەردەوام بوونی هێرشەکانی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی بۆ سەر گەلەکەمان ئاماژە بە ئاستێکی خەتەرناک لەبارەی پرسەکانی نیشتیمانی دەکات."
هێزەکانی سەر بە مەحموود عەباس لە شاری توباسی کەرتی رۆژئاوا هێرشی کردبوو سەر خۆڕاگرانی فەلەستینی و گەنجێکی بریندار کردبوو.
دەستبەسەر کردنی ئەحمەد ئەبو عەیدە فەرماندەی لیوای توباسی سەرییەکانی قودس لە لایەن هێزەکانی مەحموود عەباس بووە هۆی ناڕەزایەتی فەلەستینییەکان.
لە شاری توباس لە نێوان خۆڕاگران و هێزەکانی عەباس شەڕ رووی دا و چەند گەنجێک لە لایەن هێزەکانی عەباس دەستبەسەر کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ راگەیاند، لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤یەوە سوریاییەکان گەڕانەوە وڵاتەکەیان و تاوەکو ئێستا ١.٩ ملیۆن کەس گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی نەخۆشخانەی ئەوروپا لە غەززە لە خزمەت دەرچوو.
لە شارۆچکەی قولەی پارێزگای قۆنیەی وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ رووی دا.
تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، نیوەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵی یەمەن بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.