ئەنجومەنی ئاسایش پەرلەمانی ئێران بەپەلە کۆبوویەوە

ئەنجومەنی ئاسایش و کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بۆ گفتوگۆ لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکە بە تایبەت لوبنان کۆبوویەوە.
ئیبراهیم رەزایی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایش و کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوە گفتوگۆ لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر بەیرووت و ناوچەکە کراوە.
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "سەهیۆنییەکان ڕۆژانی کۆتایی خۆیان لە خاکەکانی داگیرکراو تێدەپەڕێنن و تەواوی رووداوەکانی ناوچەکە دەبنە دەستپێکی کۆتایی هاتنی رژێمی سەهیۆنی مەلعون و تاوانبار."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مانگی تەمموزدا هێزەکانی داگیرکەر ٦٦٢ کەسیان لە کەناری ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات بە دیل گرت. لە نێو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون ٣٩ منداڵ و ١٢ ئافرەت بوون.
فرانسیسکا ئەلبانیز، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین، داوای لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا کرد کە رژێمی داگیرکەر لە پاڵەوانێتییەکان قەدەغە بکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٣ هەزار و ٢١٣ کەس.
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.