داگیرکەرانی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.
گروپێک جولەکەی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شاری قودس بەربەستیان دانا و رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا کرد.
ڕژێمی داگیرکەر کە بەنیازە مزگەوتی ئەقسا لە نێوان موسڵمانان و جولەکەکاندا دابەش بکات. بۆ دووبەش و جولەکەکردنی، لە کاتی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسادا بە مەبەستی جێبەجێکردنی پلانەکانیان، هێرشەکانی جولەکەکان دەپارێزێت.
بەگوێرەی بەناو پەیمانی ئاشتی کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ لە نێوان رژێمی داگیرکەر و ئوردن واژۆ کراوە، مەسجدی ئەقسا لە ژێر چاودێری ئیدارەی وەقفە ئیسلامییەکانی قودسدایە کە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی و پیرۆزی ئوردنە. بەڵام داگیرکەرانی سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بە پشتگری پۆلیس دەچنە ناو مزگەوتە پیرۆزەکەوە. ئیدارەی وەقفە ئیسلامییەکانی قودس ئەم کارە بە "هێرش" وەسف دەکات، کە تێیدا سەروەری موسڵمانان پێشێل دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مانگی تەمموزدا هێزەکانی داگیرکەر ٦٦٢ کەسیان لە کەناری ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات بە دیل گرت. لە نێو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون ٣٩ منداڵ و ١٢ ئافرەت بوون.
فرانسیسکا ئەلبانیز، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین، داوای لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا کرد کە رژێمی داگیرکەر لە پاڵەوانێتییەکان قەدەغە بکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٣ هەزار و ٢١٣ کەس.