کەتائیبی قەسام ٥ سەربازی داگیرکەر دەخاتە ناو کەمین و دەیانکوژێت

کەتائیبی قەسام لە شاری رەفەح ٥ سەربازی داگیرکەری کشاندەوە ناو تونێلێک کە کەمینیان لە ناو دانابوو و کوشتیان.
شەڕی توند لە ناوچەکانی جۆراجۆری کەناری غەززە لە نێوان کەتائیبی قەسام و هێزەکانی داگیرکەر بەردەوامە.
کەتائیبی قەسام لە تێلێگرام راگەیاند کە گروپێکی سەربازی داگیرکەری سەهیۆنیان خستووە ناو تونێلێک کە لەوێ کەمینیان دانابوو.
دەستنیشان کرا، کاتێک ٥ سەربازی داگیرکەر چوونەتە ناو تونێلێکە راستەخۆ تونێلەکەیان تەقاندووە و هەر ٥ سەربازیش کوژراون.
قەسامییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا توانیان هێرش بنکە سەر بارەگاکانی فیرقەی دوژمن کە لە شاری رەفەح لە باشووری کەناری غەززە چالاکییان دەکرد.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە شاری دەیر بەلاح ٣ تانکی مەرکاوای دوژمن بە مووشەکەکانی یاسین ١٠٥ لە ناو بڕاون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٣٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٦٣٢ کەس.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە لە دوای ٢ی ئازارەوە بۆ یەکەمجار هاوکاری پزیشکی گەیەندراوەتە غەززە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێداویستیانەی کە نێردراوە "دڵۆپێکە لە زەریا" بەراورد بە پێداویستییەکان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر مەدەنییەکانی و کارمەندانی تەندروستی لانیکەم ٧٢ کەسی دیکە شەهید بوون.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە سێهەمین پەیامی تەلەفزیۆنی خۆیاندا بۆ گەلی ئێران، دوای هێرشی ئیسڕائیل، قسەی کرد.