زێلێنسکی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا لە ئەرکەکەی دوور دەخات

دوای دەستبەسەر کردنی ٢ کارمەندی دەزگای ئاسایشی لە لایەن هەواڵگری ئۆکراینا بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدانەوەی تیرۆر، ڤلادمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا سەرۆکی دەزگای ئاسایشی وڵات لە ئەرکەکەی دوور خست.
چەند رۆژ پێشتر دەزگای هواڵگری ئۆکراینا ٢ عەقیدی بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدانەوەی تیرۆر دەستبەسەر کردبوو. دوای رووداوەکە ڤلادمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا بڕیاری لەکاردەرکردنی سەرخی روود سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا دایەوە.
دەزگای هواڵگری ئۆکراینا راگەیاندبوو کە ٥ سیخوڕی دەزگای هەواڵگری رووسیا کە هەوڵیان دەدا زێلێنسکی و چەند بەرپرسێکی پلەدار تیرۆر بکەن دۆزرانەتەوە و ٢ عەقید کە زانیارییان بە هەواڵگری رووسیا دابوو دەستبەسەر کراون.
سەرۆکی هەواڵگری ئۆکراینا راگەیاند کە هەوڵەکە شکەستی هێناوە بەڵام دەبێت لەبیر نەکەن کە دوژمن خاوەن تەجروبەیە و بچووک نەبینرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٢٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦١ هەزار و ٥٨٣ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٠ کەس کە ١٠یان منداڵن.
حمدالله فیترەت جێگری وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەندێک "کەسانی نابەرپرس" "ئاماری زۆر بەرز و درۆ" سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بڵاودەکەنەوە.
لە وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمیکی هەڵگری زیاتر لە ١٠٠ کەس لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.