ئیدارەی فەلەستین: پەمپکردنی ئاوی دەریا بۆ ناو تونێلەکان کارەساتێک دەبێت

ئیدارەی ئاوی فەلەستین هۆشداری دا کە ئەگەر سەهیۆنییەکان ئاوی دەریاکان بخەنە ناو تونێلەکانی غەززە، کارەساتی ژینگەیی روودەدات.
ئیدارەی ئاوی ئیدارەی فەلەستین سەبارەت بەو بانگەشانەی کە گوایە سەهیۆنییەکان ئاوی دەریا دەخەنە ناو تونێلەکانەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەمپکردنی ئاوی دەریا بۆ ناو تونێلەکان مەترسییەکی گەورە دروست دەکات، بەتایبەتی بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی و ناتوانرێت ئەم دۆخە باشتر بکرێت.
جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم هەنگاوە کاریگەری وێرانکەری لەسەر خەزنەی ئاوی ژێرزەوی کەنار دەریاکان لە غەززە دەبێت، هەروەها راگەیەندرا کە ڕێژەی شووری لە ئاوی ژێر زەویدا زیادبوونی بێ وێنە روودەدات.
جگە لەوەش باس لەوە کرا کە رەنگە تێکچوونی چینە خۆڵەکە هەبێت و لە زۆر خاڵەکانی ناوچەکەدا داڕمان ڕووبدات، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بەو خانوو و ژێرخانانەی کە ماونەتەوە، هەروەها ڕەنگە ڕێژەی شووری لە خاکەکەدا زیاد بکات، ئەمەش وا دەکات کشتوکاڵ بکرێت نەگونجاو.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە خەزنەی ئاوی ژێرزەوی کەناراوەکان کە لە سەرەتاوە تا کۆتایی غەززە دەگرێتەوە، یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاوی شارەکە و لێرەوە هەموو پێداویستییە ئاوییەکانی خەڵک دابین دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، حکومەتی ترامپ بە بێ مەرجی ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێگە بە بەرنامەی ناوۆکی سڤیل بە سعوودیە دەدات.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی راگەیاند، لە ٣ هەفتەی کۆتاییدا چەتەکانی جووڵەکە ١٣ جار هێرشیان کردووە سەر فەلەستینییەکان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ فەلەستینی بریندار بوونەتە و ٢ خانەوادە چۆڵیان کردووە و ٥ منداڵیش ڕفێندراون.
دەنگدان بۆ پاپای نوێی کەنیسەی کاسۆلیکی کۆتایی هات. دوکەڵی سپی لە کەنیسە سیستینەکانەوە بەرز بووەوە و پاپایەکی نوێ هەڵبژێردرا. باس لەوە کرا کە پاپای نوێ ڕۆبێرت پرێڤۆستی ئەمریکییە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٦ فەلەستینی شەهید بوون.