ژمارەی شەهیدەکانی غەززە گەشتە ١٦ هەزار و ٢٤٨ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ١٦ هەزار و ٢٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵن.
ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە هەوڵەکان بۆ رزگارکردن و دەرێنانی قوربانییەکان لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا بەردەوامن و تاوەکو ئێستا ١٦ هەزار و ٢٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە کە لە سەدا ٧٠یان ئافرەت و منداڵن و ٤٣ هەزار ٦١٦ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
قودرە دەست نیشانی کرد، ٢٨٣ کەس لە شەهیدەکان کارمەندی تەندروستی بوون و ٥٦ ئەمبۆلانس و ٥٦ ناوەندی تەندروستیی لە ناو بردووە و ٢٠ نەخۆشخانە و ٤٦ ناوەندی تەندروستی تەخلیە کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.