حەماس وڵامی هەڕەشەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دەدات

دوای هەڕەشەی رۆنێن بار سەرۆکی بەناو دەزگای هەواڵگری ناوخۆی رژێمی داگیرکەر شین-بەت راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کرد کە ئەم هەڕەشەیانە ناببنە هۆی ترسی هیچ یەکێک لە رابەرانی بەرەی بەرخۆدان.
رۆنێن بار سەرۆکی بەناو دەزگای هەواڵگری ناوخۆی رژێمی داگیرکەر شین-بەت لە راگەیەندراوێک هەڕەشەی کردبوو کە رابەرانی حەماس لە قەتەر و تورکیا لە ناو دەبەن. دوای هەڕەشەکە بزووتنەوەی حەماس راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
تاهیر ئەلنونو راوێژکاری میدیایی ئیسماعێل هەنیە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس لە هەژمارەی فەرمی حەماس لە تیلیگرام راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئەلنونو وتی، "دوابەدوای هەڕەشەی دوژمن بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەکە لە ناوخۆی وڵات و لە هەندێک وڵاتی خوشکدا، ئەوە پشتڕاست دەکەینەوە. ئەم هەڕەشانە ڕەنگدانەوەی ئەو چەقبەستووییە سیاسی و مەیدانییەن کە بە هۆی ئیرادە و بەرخۆدانی ئازایانەی گەلە قارەمانەکەمانەوە دوژمن کەوتۆتە ناویەوە. ئەم هەڕەشانە هیچ سەرکردەیەکی ئەو بزووتنەوەیە ناترسێنێت. ئەم هەڕەشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵاتانی خوشک و پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی ئاسایشی وڵاتان پێکدەهێنن، کە سەرکردەکانی دوژمن باسی دەکەن، ئەمەش پێویستی بە شوێنپێهەڵگرتنی دوژمن و لێپرسینەوە لە چاوچنۆکییەکەی هەیە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.