رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرش دەکاتە سەر کەمپی پەنابەرانی جیبالیا: زیاتر لە ١٠٠ شەهید

لە هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی جیبالیا لە باکووری غەززە زیاتر لە ١٠٠ کەس شەهید بوون.
لە هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی جیبالیا لە باکووری کەناری غەززە زیاتر لە ١٠٠ کەس شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەر کە دوای ئاگربەست هێرشەکانی چڕتر کردەوە، لە کەمپی پەنابەرانی جیبالیا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. ڕژێمی داگیرکەر کە مزگەوت و قوتابخانەکانی بۆردومان دەکرد، کەمپی پەنابەرانی بۆردومان کرد کە خەڵکەکەی لێی حەوانەوە بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، حکومەتی ترامپ بە بێ مەرجی ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێگە بە بەرنامەی ناوۆکی سڤیل بە سعوودیە دەدات.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی راگەیاند، لە ٣ هەفتەی کۆتاییدا چەتەکانی جووڵەکە ١٣ جار هێرشیان کردووە سەر فەلەستینییەکان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ فەلەستینی بریندار بوونەتە و ٢ خانەوادە چۆڵیان کردووە و ٥ منداڵیش ڕفێندراون.
دەنگدان بۆ پاپای نوێی کەنیسەی کاسۆلیکی کۆتایی هات. دوکەڵی سپی لە کەنیسە سیستینەکانەوە بەرز بووەوە و پاپایەکی نوێ هەڵبژێردرا. باس لەوە کرا کە پاپای نوێ ڕۆبێرت پرێڤۆستی ئەمریکییە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٦ فەلەستینی شەهید بوون.