پەیوەندییەکانی شاندی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان لە ئەفغانستان بەردەوامە

شاندی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان بە سەرۆکایەتی عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی لە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی و زانایانی ئیسلامی کۆبووەوە و لەوێش بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک پەیوەندی چوون.
عەلی قەرەداغی و شاندی زانایانی یاوەری، کە ڕۆژی پێشوو لەگەڵ ئەمیرخان موتتەقی وەزیری دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان کۆبوونەتەوە، دوێنێ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان سیراجەدین حەقانی کۆبوونەتەوە.
لە میانەی وتووێژەکان کە تیایدا باس لە کێشەکانی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی فەلەستین بەتایبەتی کرا، قەرەداغی سڵاوی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی حەماس و عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەری گەیاند.
لە نێو شاندی زانایان کە بریتی بوون لە عەلی قەرەداغی، محمد حەسەن ئەلدادۆ، محمد صەغیر و نەواف تەکروری هەبوون و بەرپرسانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان؛ سەرکەوتن لە دژی هاوپەیمانی داگیرکەر بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و جیهادی فەلەستین کە قارەمانانە بەرەنگاری داگیرکارییەکی هاوشێوە بووەوە، تاوتوێ کرا.
شاندی زانایان لەمیانی دیدار لەگەڵ ئەمیرخان موتتەقی وەزیری دەرەوە، هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ئەفغانستان دەربڕی و تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە زانایان لە جیهانی ئیسلامیدا بە توندی لە پشت دۆزی ئەفغانستانەوە وەستاون.
وەزیر موتتەقی لە دیدارەکەدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دەربڕی بۆ پاڵپشتی و هاوکارییەکانیان لە کاتی سەرکەوتنی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان.
موتتەقی بە ئاماژەدان بە هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە بە پشتیوانی ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژییەکی گەورەی لە فەلەستین ئەنجام دەدرێت؛ ستایشی بەرخۆدانی فەلەستینی کرد کە ناوی خۆی لە مێژوودا بە پیتی زێڕین بە شەهیدان و برینداران و قوربانییەکانی نووسیوە.
موتتەقی ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆڵی ئەرێنی و عەقڵانی قەتەر لە دۆزی فەڵەستین جێگای دەستخۆشییە و وتی، "هەرچەندە ئەوەی لە فەلەستین روویدا بە ئازار بوو، بەڵام هەمیشە قوربانیدان هێزی بزوێنەری سەرکەوتن بووە."
موتتەقی لە روونکردنەوەی دۆخی تایبەت بە ئەفغانستان بۆ شاندی زانایان وتی، "لێرە ئارامییەکی تەواو هەیە، ئێمە ڕۆژانە شاهیدی پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان دەبین، ئەفغانستان بۆ یەکەمجار لە بوارە جیاوازەکاندا دەستی بە سەرهەڵدان کردووە و ئێستا دەستیکردووە بە بەشداریکردن لە لیستی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتدا."
بە راگەیاندنی ئەوەی کە پرسی فەلەستین پرسێکە بۆ هەموو ئومەت، ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، د. عەلی قەرەداغی ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسیارێتی لەسەر ئەم بابەتە لە ئەستۆی هەموو موسڵمانانی جیهانە.
قەرەداغی وتیشی، "جیهان پێویستی بە ئەزموونەکانی ئێوە هەیە و ئومەتیش پێویستی بە پشتیوانی ئێوەیە، پێویستە مێژووی ئەو کەسانە بنووسرێت کە لە بەرامبەر داگیرکەران سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، دوایین بوومەلەرزە لە ئەفغانستان و دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لە پاکستان ئیمتیحانن."
وەفدی یەکێتی زانایانی جیهانی لەگەڵ سیراجەدین حەقانی وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە
وێستگەی دوێنێی شاندی زانایان وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بوو. خەلیفە سیراجەدین حەقانی، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، ئەم سەردانانە یەکێکە لە باشترین ئامرازەکان بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی ئیسلامی.
وەزیری حەقانی بە دەربڕینی ئەوەی کە بە قووڵی هەستیان بە ئازاری جینۆساید لە فەلەستین کردووە، رایگەیاند کە باوەڕیان وایە یارمەتی خودا دوای ئەو سەختییانە دێت کە بە نیعمەتەکانی جیهاد ئەزموون دەکرێن.
لە قسەکانیدا بەناوی پانێڵی زانایان، د. عەلی قەرەداغی خەباتی ئەفغانیەکان بۆ سەربەخۆیی لەو وڵاتە بە مەشخەڵێک بۆ موسڵمانانی جیهان و سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ جیهانی ئیسلامی وەسف کرد.
قەرەداغی بە ئاماژەدان بەوەی کە پرسی فەلەستین پرسی ئوممەتە، ئاماژەی بە هاوکارییەکانی قەتەر بۆ ئەفغانستان کرد و وتی، "پێویستە هاوکاری لەگەڵ ئەفغانستان بەردەوام بێت."
سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین، د. نەواف تەکروری رایگەیاند کە گەلانی ستەملێکراوی جیهان دەبێ ئیلهامیان لە خەباتی ٢٠ ساڵەی ئەفغانییەکان وەربگرن.
تەکروری بە ئاماژەدان بەوەی کە خەباتی گەلی فەلەستین و موجاهیدەکان لە دژی ستەمکاران بەردەوامە، جەختی لەوە کردەوە کە هەموو موسڵمانانی جیهان بەرپرسیارێتی پشتیوانی لە موسڵمانانی ستەملێکراویان لە ئەستۆیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.