کاروانی ئومێد لە وڵاتی تۆگۆ بە هەزاران منداڵ قورئانی کەریم وەکو دیاری دایەوە

وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی تۆگۆی کیشوەری ئەفریقا بە دوو هەزار منداڵ قورئانی کەریم وەکو دیاری دایەوە.
نوێنەرانی کاروانی ئومێد کە بە خۆشییەکی زۆرەوە پێشوازییان لێکرا لەو مەدرەسەی کە چوون بۆی، پێزانینی جددییان لە خەڵکی ناوچەکە وەرگرت بۆ کارەکانیان.
نصرالدین تەیمور ئەندامی دەستەی کارگێڕی کاروانی ئومێدی باتمان سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد و باسی لەوە کرد کە بە پشتگری خێرخوازەکان قورئانی پیرۆزیان وەکو دیاری بە قوتابییەکانی مەدرەسەکە داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.