چالاکیەکانی بەرخۆدان لە فەلەستین بەردەوامن

خۆڕاگرانی فەلەستینی لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە قودس و کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٩ چالاکی خۆڕاگرییان ئەنجام دایەوە.
لەگەڵ تەواوی هێرش و فشار و گەماڕۆ و تاوانەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی گەلی فەلەستین بە پێداگری بەردەوامن لە خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکاری.
بە پێی راپۆرتێکی ناوەندی زانیاری فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٩ چالاکی خۆڕاگری ئەنجام درا.
خۆڕاگران لە نابلوس، رامەلڵا و جەنین بازگەکانی داگیرکەران کردە ئامانج.
هەروەها لە چەند ناوچەیەکی کەرتی رۆژئاوا لە نێوان گەنجەکانی فەلەستینی و سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی شەڕ رووی دا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە تورکیا ئامادەیە میوانداری لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بکات.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، بەهۆی شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر نزیکەی هەزار و ٥٠٠ فەلەستینی هێزی بیناییان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٥٥٤ کەس.
لە شاری سوماتاری باکووری وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ رووی دا.