هودا پار سەردانی کاروانی فەلەستین دەکات کە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕێگریان لێکراوە
نەسوح سەڤینیک ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری هودا پار سەردانی کاروانی فەلەستین دەکات کە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕێگریان لێکراوە و پشتیوانی حیزبەکەی بۆ کاروانەکە ڕایگەیاند.
کاروانی فەلەستین کە لە هاوڵاتیانی نزیکەی ٢٠ وڵات پێکاهاتووە بۆ چوونەوە بە فەلەستین لە وڵاتی بۆسنا بەڕێوەکەوت. بەڵام کاتێک کاروانەکە بۆ تێپەڕین لە عێراقەوە گەشتە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕێگیریان لێکرا.
چالاکڤانەکانی ناو کاروانەکە لە ١١ی ئابەوە لە سەر پردی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە سەر ڕووباری دیجلە ڕاوەستاون و چاوەڕوانن کە دەروازەکە بکرێتەوە.
نەسوح سەڤینیک ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی چالاکڤانان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کرد. سەڤینیک جەختی لەوە کرد کە بۆ کردنەوەی دەروازەکە لە ناو وڵات و وڵاتانی دراوسێ هەرچی بتوانن ئەنجام دەدەن.
"پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین گەورەترین ئەرکی هەموومانە"
سەڤینیک وتی، "ئێمە وەک شاندی هودا پار ئەمڕۆ بۆ پشتیوانی لە کاروانی فەلەستین هاتینە ئێرە. پشتیوانی لەم خزمەتەی جوان ئەرکی ئێمەیە. خودا یارمەتی ئێوە بدات، خزمەتێکی زۆر گەورە دەکەن. پشتیوانی لەو کەسانەی بۆ ڕێگریکردن و پاراستنی ستەملێکراوانی دۆزی فەلەستین بەڕێوەکەوتوون ئەرکی ئێمەیە. دەبینین کە ئەو فیداکارییەی کە ئەم خوشک و برایانە لە ژێر ئەم گەرمایە بۆ دۆزی فەلەستین و ستەملێکراوان دەکەن چەندە سوودمەندە. پیرۆزبایی هەموویان دەکەین و خودا لە هەموویان ڕازی بێت."
"ئەم خوشک و برایانەی کە دەنگی ویجدانی مرۆڤایەتین ئەو کارە دەکەن کە حکومەتەکان ناتوان بیکەن"
سەڤینیک ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی کاروانە سەرکەوتوو بێت و وتی، "ئەم خوشک و برانە بوونەتە دەنگی ویجدانی مرۆڤایەتی و ئەو کارە دەکەن کە حکومەتەکان ناتوان بیکەن. کاریگەریێکی گرنگە. بەم شێوەیە بەشداری لە دۆزەکە دەکەن. ئێمەش هەوڵ دەدەین ئەوەندەی لە دەستمان دێت هاوکاریان بکەین. ئێمە وەک حیزبەکەمان هەم ناو وڵات و هەمیش لە وڵاتانی دراوسێک هەرجی دەستمان دێت ئەنجام دەدەین. هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی کاروانەکە سەرکەوتوو بێت و بگاتە ئامانجەکەی. خودا سەرکەوتوویان بکات، إن شاء الله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کاروانی فەلەستین کە لە ئەوروپاوە بەرەو فەلەستین بەڕێوەکەوتبوو لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕاگیراوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێکان و پاڵپشتیی حکوومەتی عێراقیش دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک.
لە شارۆچکەی باسا سەر بە شرنەخ، تراکتۆێکی بچووک لە سەر ڕێگایەک کەوتە ناو کانییەکەوە، ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ گیانی لەدەستدا و ٤ کەسیش برینداربوون.