مەسروور بارزانی: هەولێر هاوسەنگیی دیپلۆماسی و ئاسایشی هەرێمی پاراستووە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێکان و پاڵپشتیی حکوومەتی عێراقیش دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری، باسی لە چەند پرسێکی گرنگی ناوخۆیی و هەرێمی کرد.
مەسروور بارزانی پاڵپشتیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک بەدەست هێزە فەرمییەکانەوە دووپات کردەوە و جەختی کردەوە، هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەکە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "هیچ لایەنێک گوشاری نەخستووەتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێوەگلان لە جەنگ." ڕوونیشی کردەوە، "کاری لەپێشینە پاراستنی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەیەتی لە ئاڵۆزییەکان."
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا، "هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی زیاتر لە هەزار هێرشی مووشەکی و درۆن بووەتەوە، ئەو هێرشانە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە کراون یان لە ناوخۆی عێراقەوە لە ڕێگەی چەند گرووپێکی چەکدارەوە کراون."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەسروور بارزانی هەبوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیلی ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە، بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوە لە دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵییە.
هەروەها هەبوونی سەربازانی ئەمریکای لە بنکەی ئاسمانیی هەریر ڕەتکردەوە و وتی، "بنکەکە ماوەی ١٠ ساڵە هیچ هێزێکی ئەمریکای تێدا نییە."
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، سەرۆکی حکوومەت وتی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا باشن و بەرەو پێشەوە دەچن، هاوکات پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا بە "زۆر باش" وەسف کرد و باسی لەوە کرد، هاوکاریی لە نێوان هەردوولادا هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی باسا سەر بە شرنەخ، تراکتۆێکی بچووک لە سەر ڕێگایەک کەوتە ناو کانییەکەوە، ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ گیانی لەدەستدا و ٤ کەسیش برینداربوون.
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ڕایگەیاند، "لە ساڵی ۲۰۰٦ەوە تا ئێستا مۆڵەت بە ۳٦٥ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سنووری پارێزگاکەدا دراوە."
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی کە هەموو مانگێک لە پارکێکی دیاربەکر بەرنامەیەک ڕێکدەخات ئەم مانگیش لە پارکی ڕۆبۆسکی لە دیاربەکر بەرنامەکەی ڕێکخست.