سەرۆکی گشتی هودا پار بانگێشتی هەڵبژاردنی دەرسەکانی بژاردەی زمانی زگماکی دەکات
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بیری هێنایەوە کە دوا وادە بۆ هەڵبژاردنی دەرسەکانی بژاردە لە قۆناغە ناوەندییەکان ٢٠ی شوباتە و بانگێشتی هەڵبژاردنی دەرسەکانی بژاردەی زمانی زگماکی کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا سەبارەت بەو پرسە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند، "گرنگە خوێندکارەکانمان زمانی دایکی خۆیان هەڵبژێرن".
"پرۆسەی هەڵبژاردنی دەرسەکانی بژاردە بەردەوامە"
یاپجیئۆغلو بە زمانەکانی تورکی، کوردی کورمانجی، کوردی زازاکی و لازی بانگێشتی هەڵبژاردنی دەرسەکانی زمانی دایکی کرد و وتی، "پرۆسەی هەڵبژاردنی دەرسەکانی بژاردە لە چوارچێوەی ئەو ساڵنامەیەی کە وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی بڵاوی کردۆتەوە بەردەوامە. گرنگە خوێندکارە ئازیزەکانمان لەم پرۆسەیەدا زمانی دایکی خۆیان هەڵبژێرن کە تا ٢٠ی شوبات بەردەوام دەبێت."
"زمانی خۆمان لەبیر نەکەین"
یاپجیئۆغلو جەختی لەوە کردەوە کە هەمەچەشنی زمانەوانی وەک دەوڵەمەندیێک سەیر بکرێت و وتی، "با دەوڵەمەندی خۆمان بپارێزین، زمانەکانمان لەبیر نەکەین!"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر پیرەمێردێکی ٨٤ ساڵە ٦ ڕۆژە بێ سەروشوێن بووە و چالاکییەکانی بەدواگەڕان لە ناوچەکە بەردەوامە.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوتی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە عێراق کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سالح ئەرتاش تەمەن ٨٤ ساڵە ٥ ڕۆژە بێ سەروشوێنە و چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامن.