ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوت لە عێراق: کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٣ بریندار
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوتی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە عێراق کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئاگر لە بەشی کۆمپرێسەری پاڵاوگەی نەوتی لە پارێزگای سەڵاحەدین کەوتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئەمنییەوە، بڵێسەی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراون و سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی کوژاندنەوە و ساردکردنەوە تەواو بووە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە ئاگرەکە لە کاتی ڕێکارێکی ڕۆتینی ڕۆژانەدا کەوتووەتەوە کە بریتییە لە گۆڕینی کۆمپرێسەرێک.
لەو رووداوەدا کرێکارێکی پاڵاوگە گیانی لەدەست دا و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر پیرەمێردێکی ٨٤ ساڵە ٦ ڕۆژە بێ سەروشوێن بووە و چالاکییەکانی بەدواگەڕان لە ناوچەکە بەردەوامە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بیری هێنایەوە کە دوا وادە بۆ هەڵبژاردنی دەرسەکانی بژاردە لە قۆناغە ناوەندییەکان ٢٠ی شوباتە و بانگێشتی هەڵبژاردنی دەرسەکانی بژاردەی زمانی زگماکی کرد.
سالح ئەرتاش تەمەن ٨٤ ساڵە ٥ ڕۆژە بێ سەروشوێنە و چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامن.