چالاکییەکانی گەڕان بەدوای پیرەمێردێکی بێ سەروشوێن لە دیاربەکر بەردەوامە
لە دیاربەکر پیرەمێردێکی ٨٤ ساڵە ٦ ڕۆژە بێ سەروشوێن بووە و چالاکییەکانی بەدواگەڕان لە ناوچەکە بەردەوامە.
سالح ئەرتاش تەمەن ٨٤ ساڵە لە ٨ی شوباتەوە لە گوندی زەڕای شارۆچکەی پاسووری پارێزگای دیاربەکر بێ سەروشوێن بووە.
پیرەمێردەکە بەیانی ٨ی شوبات لە ماڵەکەی چووە و دەرەوە ئیتر هەواڵێک لەبارەی بەدەست نەهاتووە.
کەسوکارەکانی کاتێک بینیان کە ئەرتاش نەگەڕایەوە ماڵەکەی تیمەکانی فڕیاگوزاریان ئاگادار کرد.
چالاکییەکانی گەڕان لە ناوچەکە بە بەشداری ٢١٤ کارمەندی فڕیاگوزاری بە سەگەکانی شوێنپێهەڵگرتن و درۆن بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بیری هێنایەوە کە دوا وادە بۆ هەڵبژاردنی دەرسەکانی بژاردە لە قۆناغە ناوەندییەکان ٢٠ی شوباتە و بانگێشتی هەڵبژاردنی دەرسەکانی بژاردەی زمانی زگماکی کرد.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوتی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە عێراق کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سالح ئەرتاش تەمەن ٨٤ ساڵە ٥ ڕۆژە بێ سەروشوێنە و چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامن.