لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دوایین دۆخی زیانەکانی لافاوەکانی ٢٤ کاتژمیری ڕابردوو بڵاوکردەوە ڕاگەیاند، "دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و کەسێکیش بێسەروشوێنە."
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی تەکیەی و شۆڕش، ڕێژەی دابارینی باران بەشێوەیەکی زۆر بەلێزمە بووە لە ماوەی چوار کاتژمێر لە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێز لەو ناوچانە."
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا "دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. کەسێک لە ناو لافاوەکە بووە و تووشی تەنگەنەفەسی بووە، بارودۆخی ناجێگیرە و یەک کەس بێسەروشوێنە."
ناوەندەکە باسی لەوە کرد، "دەیان ئۆتۆمبیل ئاو بردوویەتی و زیانیان پێکەوتووە. چەندها گەڕەک و ماڵ ئاو چووتە ماڵەکانیان. چەندەها دووکان و کۆگا ئاو چووەتە ناویان. ڕێگە سەرەکییەکانی سلێمانی- چەمچەماڵ و کەرکوک – چەمچەماڵ داخراون و بە سەدان کەس لە خاڵی پشکنینەکان گیریان خواردووە."
لە ڕاگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، لە قەزای چەمچەماڵ کارەبا بڕاوە و هێلەکانی ئەنتەرنێت کێشەیان تێکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.
فاروق دینچ بەرپرسی سیاسەتی لاوانی هودا پار و پەرلەمانتاری مێرسین لە پانێڵێکدا کە بۆ تیشک خستنە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو، توێژینەوەی مەیدانی و پێشنیاری چارەسەری پێشکەش کرد.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر ڕایگەیاند، "بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و پێشبینیی ھاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرجەم تیمەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە."