شارەوانیی هەولێر: تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان
سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر ڕایگەیاند، "بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و پێشبینیی ھاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرجەم تیمەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە."
سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، "دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنھۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، ھەروەھا فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ ھاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکەن."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە، "بە ھاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لەگەڵ ئامێری قورسی فریاگوزاریی خێرا، لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر لەنێو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر دەکەن."
شارەوانیی ھەولێر داوا لە ھاووڵاتییان کرد کە لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین و ڕوودانی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراوی وەک کۆبوونەوەی ئاو یان لافاو، پەیوەندی بە تیمەکانی فریاگوزارییەوە بکەن.
بۆ ئەم مەبەستەش دوو ژمارە مۆبایلی بۆ پەیوەندیکردن (بە شێوەی ئاسایی، واتساپ، ڤایبەر و تێلیگرام) بڵاو کردووەتەوە کە بریتین لە: ٠٧٥٠٩٥٨٤٨٣٨ – ٠٧٥١٤١٤٦٦٤٢."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە پارێزگای ئیلازغ هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر ١٥٠ منداڵی یەتیم و هەژار دابەش کرد.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرنامەی یادکردنی هاوەڵانی پێغەمبەر ڕێکدەخات ئەمساڵ یادی موسعەب بن عومەیری کرد.
ئۆتۆمبیلێک لەسەر ڕێگای هەکاری – وان کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە ناو بەنداوی زەرنەک. تەرمی ٣ کەس لە ناوەوە دۆزرایەوە.