سامی ئەبو زوهری: تا کاتی ڕزگاربوونی قودس بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان

سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە لە مێردین وتی، "ئەم ڕێککەوتنە وەک وێستگەیەک دەبینین. تا کاتی ڕزگاربوونی قودس بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان."
سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس وەک وتاربێژ بەشداری لە بەرنامەیەک لە شارۆچکەی قۆسەر کرد کە لە لایەن دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەشداریان لە بەرنامەکە کرد و زۆر جار دروشمی پشتیوانی لە فەلەستین و دژی رژێمی داگیرکەریان دەوتەوە و ئاڵای فەلەستینیان هەڵگرتبوو.
ئەبو زوهری لە وتارەکەی جەختی لەوە کرد کە نەتانیاهۆ لە بەرامبەر حەماس شکەستی خوارد و ناچار مایەوە لەگەڵ حەماس لە سەر مێز دانیشێت.
"خەڵکی غەززە لەگەڵ ڕابەرانیان بەردەوام بوون لە مانەوە لە غەززە"
ئەبو زوهری وتی، "نەتانیاهۆ ٢ ساڵ پێشتر وتبووی، 'ئێمە ئەسیرەکانمان لەوێ دەهێنین.' بەڵام ئەمڕۆ دەبینین کە حەماس بە خۆی ئەسیرەکان ڕادەستی ئەوان دەکات و نەتانیاهۆ شکەستی خواردووە. نەتانیاهۆ چارەیەکی دیکە جگە لە دانیشتن لە سەر مێز لەگەڵ حەماس نەدۆزیەوە. نەتانیاهۆ ئیدعای کردبوو کە کۆتایی بە بوونی حەماس دەهێنێت و ئەسیرەکان وەردەگرێت. بەڵام نەتانیاهۆ نەیتوانی ئەم شتەش بکات. حەماس ڕێگری لە هەمووی ئەمانە کرد. ڕۆژئاوا؛ ئەمریکا، ئیتالیا، ئەوروپا هەموویان لە دژی حەماس ڕاوەستان. بەڵام هیچ یەکێکیان سەرکەوتنیان بەدەستنەهێنا. زیاتر لە ٧٠ هەزار برانمان لەوێ شەهید بوون. هەزاران کەس بریندار بوون. هەزاران خانوو ڕوخان. بەڵام خەڵكی غەززە لەگەڵ ڕابەرانیان بەردەوام بوون لە مانەوە لە غەززە. شایەد توانیان خانووکان بڕوخێنن بەڵام نەیتوانی ئیرادەی براکانمان بشکێنن."
"ئەوەی نەتانیاهۆ هەڕەشەمان لێدەکات ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت و ئاواتەخوازین و ئەوەش شەهیدبوونە"
ئەبو زوهری جەختی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا سەرکەوتنیان بەدەستنەهێنا و وتی، "خەڵکی غەززە ئیمانیان وەک چەک هەڵگرتووە، خەڵکی غەززە قورئانیان وەک چەک هەڵگرتووە. ئەم شەیتانانە هیچ کات ناتوانن ئەم چەکانە شکەست بدەن. ئەوان هاوپەیمانیان لەگەڵ شەیتان دامەزراندووە. بەڵام دۆستی ئێمە و ئەوەی لەگەڵ ئێمەیە خودایە. رژێمی داگیرکەر هەوڵی دا بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە چەکدارەکان و تیکنۆلۆژیاکانی جیاواز سەربازە بێ سەروشوێنەکانی بدۆزێتەوە. بەڵام بە ئیزنی خودا کەتائیبی قەسام بە تەنهایی توانی ئەوان شکەست بدات. لە سەرەتا خەڵکەکەمان شەهید کران و دواتر هەوڵی تیرۆکردنی ڕابەرەکانمان درا. لە سەرەتا شەهید ئیسماعیل هەنییە و دواتر یەحیا سینوار و ڕابەرانی دیکە... بەڵام دەبێت ئەمە لەبیر نەکەن کە ئەوەی نەتانیاهۆ هەڕەشەمان لێدەکات ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت و ئاواتەخوازین و ئەویش شەهیدبوونە. ڕێککەوتن دروستبوو و دانوستان کرا. بەڵام دەبێت ئەمە لەبیر نەکەین کە ئێمە لە دوای تۆفانی ئەقسا هیچ کات واز لە دۆزی قودس ناهێنین. ئەم ڕێککەوتنە وەک وێستگەیەک دەبینین. تا کاتی ڕزگاربوونی قودس بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان. بە ئیزنی خودا ئێمە شکەست ناخۆین. چونکە ئێمە ئەو دایکانەمان پەروەردە کرد کە منداڵەکانیان، خۆشەویستەکانیان، بۆ شەهیدبوون ئامادە دەکات. چونکە گەنجانمان بە ئیمانەوە پەروەردە کرد. شەڕ کۆتایی هاتووە، بەڵام دەبێت بزانین تێکۆشانی ئێمە کۆتایی نەهاتووە. تا هەموو خاکی فەلەستین دەگرین..."
ئەبو زوهری لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە بۆ سارێژکردنی برینەکانی غەززە ئەرک لە ئەستۆی هەموو کەسدایە و وتی، "پیرۆزبایی لە خەڵکی تورکیا دەکەین. ئەمڕۆ لە مێردینین. لە نزیکەوە شوێنکەوتووی چالاکییەکانین. دەبێت ئەمە لەبیر نەکرێت کە ئێمە لە ڕێگای ئازادیدا ئێوە لەگەڵ خۆمان دەبینین. ئەمە وەک بەشێک لە ڕێگای ئازادی دەبینین. کاتی ئەوە هاتووە براکانمان لە غەززە پشوو بدەن و برینەکانیان ساڕێژ بکەن. بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەن، براکانمان لە دەرەوەی غەززە، نابێت پشوو بدەن. دەبێت لەوەش زیاتر هەوڵ بدەن. پێویستە خەڵکی تورکیا هەوڵی زیاتریش بدەن بۆ ساڕێژکردنی برینی براکانمان لەوێ و لەگەڵیان بوەستن. ئێوە تەنها نین. بە پێچەوانەوە ئێمە لەگەڵ ئێوەین. پلانە پیسەکانی ئەم شەیتانە خراپانە بۆ غەززە کۆتایی نایەت و کۆتایی نەهاتووە. ئێمە بە تایبەتی لە تورکیا و برا موسڵمانەکانمان لە سەرانسەری جیهان داوای ئەمە دەکەین: پەیامێک بۆ غەززە بنێرن تا بزانن لەگەڵیان وەستاون."
ئیسماعیل چەڤیک سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای مێردینی هودا پار، عبدالله کاڤان سەرۆکی مەڵبەندی شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین و نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان بەشداریان لە بەرنامەکە کرد.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن فەسیح مەمیش سەرۆکی دەزگای ئەڤیندارانی پێغەمبەر لە مێردین کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی "تامێک کە لە تیژیەکەی دێت" چووە کلیس.
دروێنەی زەیتوون لە شارۆچکەی دێرکی پارێزگای مێردین دەستیپێکرد. بەڵام بەرهەمهێنەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی کەمی باران لەمساڵ و وشکەساڵی وەرزیدا کەمبوونەوەی جددی لە بەرهەمدا هەبووە.
بووک و زاوایەکی دیاربەکری کە تازە هاوسەرگیریان کردبوو تەواوی زێڕەکایان کە لە ئاهەنگی هاسەرگیریدا وەک دیاری پێیان درابوو بەخشییە غەززە.