سبەینێ ١٠مین دیداری زانایان بەڕێوەدەچێت

١٠مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکخراوە سبەینێ لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان) کە هەموو ساڵێک لە مانگی ئۆکتۆبەردا دیداری زانایان ڕێکدەخات ئەمساڵیش دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕێکخستنی بەرنامەکە کرد.
بەرنامەی ئەمساڵ لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە هۆڵی مزگەوتی سەلاحەدین ئەیوبی لە دیاربەکر بە تەوەری هەوڵەکانی ئایدلۆژیک بۆ سەر ناسنامە ئیسلامییەکەمان" بەڕێوەدەچێت.
بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە کوردستان و تورکیا و سوریا و ئەفغانستان و فەلەستین و چەندین وڵات و هەرێمی دیکە بەڕێوەدەچێت.
هەنێک لە بەشداربووان بریتین لە؛ لە تورکیاوە مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء، زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، لە فەلەستینیەوە فەوزی بەرهوم وتەبێژی حەماس، سامی ئەبو زوهری یەکێک لە ڕابەرانی حەماس، دکتۆر نەواف تەکرووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین، هەرێمی کوردستانەوە دکتۆر محەمەد ساڵیح رەشاد، شێخ عبدالرحمان عوسمان عبدالعزیز، پرۆفسفیۆر دکتۆر ئەحمەد پێنجوێنی، لە کوردستانی سوریاوە شێخ زاهید خەزنەوی، لە ئەفغانستانەوە صانع الله فەراهمەند باڵیۆزی ئەنقەرە.
دانێشتنی یەکەم ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٠٩:٣٠ دەستپێ دەکات. دانیشتنەکە بە بەڕێوبەرایەتی دکتۆر حوسێن سوودان بەڕێوەدەچێت و دکتۆر نەواف تەکرووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین، نووسەر و لێکۆلینەر محەمەد گۆکتاش و دکتۆر عبداللطیف یاسین وتار پێشکەش دەکەن.
دانیشتنی دووەم بە بەڕێوبەرایەتی پرۆفسیۆر دکتۆر خەلیل چیچەک بەڕێوەدەچێت و دکتۆر عێماد گوانی، پرۆفسیۆر دکتۆر ئیبراهیم عەزیز و لێکۆلینەر نووسەر محەمەد شاکیر وتار پێشکەش دەکەن.
دانێشتنی سێیەم ڕۆژی یەکشەممە بە بەڕێوبەرایەتی پرۆفسیۆر دکتۆر وەجهی سۆنمەز بەڕێوە دەچێت و دکتۆر عەلی قیرائەتی، نووسەر و لێکۆلنەر ئۆکان یامان و یەحیا ئۆگەر وتار پێشکەش دەکەن.
بەرنامەکە بە پێشکەشکردنی بەیاننامەی کۆتایی کۆتایی دێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە پارێزگای قەرس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون کە ٢یان منداڵ بوون.
١٠مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکخرابوو لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
١٠مین دیداری زانایان کە بە تەوەری "هەوڵە هێرشە ئایدۆلۆژییەکان بۆ سەر بەها ئیسلامییەکانمان" ڕێکخراوبوو بە بڵاوکرندەوەی بەیاننامەی کۆتایی کۆتایی هات.