لە دیاربەکر دەستەکان بەرزکرانەوە بۆ ئاسمانەکان بۆ غەززە

دانیشتوانی دیاربەکر لە مەیدانی شێخ سەعیدەوە وەڵامی بانگەوازێکیان دایەوە کە لەلایەن کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماسەوە دەرچووە بۆ غەززە.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس، داوای لە ئوممەتی ئیسلام کرد کە بەشداری دوعای بەکۆمەڵ بکەن دژی ئەو ستەم و جینۆسایدانەی کە لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە ئەنجام دەدرێت. لە بانگەوازەکەدا، لەژێر دروشمی "دوعای ئارامی بۆ خەڵکی غەززە"، داوا لە هەموو موسڵمانان کراوە لە شەوی نێوان پێنجشەممە و هەینیدا نوێژ و دوعا بکەن.
دیاربەکر یەکێک بوو لەو شارانەی کە ئەم بانگەوازەی پشتگوێ نەخست. خەڵکی دیاربەکر بە سەرۆکایەتی یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) لە مەیدانی شێخ سەعید لە ناوچەی سوری دیاربەکر کۆبوونەوە و دەستیان بۆ ئاسمان بەرز کردەوە بۆ خەڵکی غەززە.
لە سەرەتا هاوڵاتیان بە پێشنوێژی مەلا عبدالقدوس یالچن ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی إتحاد العلماء نوێژی عیشایان کرد و دواتر مەلا بەدرخان ئاکگول ئەندامی إتحاد العلماء وتارێک لەبارەی گرنگی ڕۆژەکە پێشکەش کرد. ناوبراو وتی، "وەک دەزانن لە دوو ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵکوژییەکی دڕندانە لە غەززە ڕوودەدات. وتارێکی زۆر کراوە، وشەکان گوتراون، دروشمیش وتراوەتەوە. بەڵام بەداخەوە لەم خاڵەدا وشەکان بێ نرخ بوون. برا موجاهیدەکانمان داوایان لە ئێمەی ئوممەتی موحەممەد کردووە ئەمشەو دەستمان بۆ رەحمان بەرز بکەینەوە و دوعایان بۆ بکەین."
"دوعا لەم ڕووەوە گرنگییەکی زۆری هەیە"
ئاکگول لە بەردەوامی سەبارەت بە گرنگی دوعا وتی، "دۆخی ئێمە هاوشێوەی ئەو هاوەڵانەیە کە لە قورئانی پیرۆزدا باسکراون. ئایەتەکە باس لە هەندێک هاوەڵ دەکات کە دەیانویست بچنە ناو شەڕەوە. ئەو هاوەڵانەی باسی لێوە دەکرا هاتنە لای پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و داوای مۆڵەتیان کرد بۆ ئەوەی بچنە ناو شەڕەکەوە، بەڵام کاتێک ئەو وەڵامەیان وەرنەگرت کە چاوەڕێیان دەکرد، فرمێسکیان ڕشت. ڕەنگە بەهۆی ئەم فرمێسکانەوە خوای گەورە فەرموویەتی: هیچ گوناهێکیان لەسەر نییە، ئەوان بەرپرسیار نین. من ئەمە لە دۆخی ئێمەدا دەبینم: دەستەکانمان، تانکەکانمان، تۆپخانەکانمان بەس نین. ئێمە بە لاوازی ماوین. نەمدەتوانی خۆم بپارێزم لەوەی، ئەگەر ئەمشەو دوعامان بکردایە و فرمێسک لە دڵماندا بڕێژین، وەک ئەوەی براکانمان داوایان لێکردووین، ئایا ئەم فرمێسکانەش ئامرازێک دەبن بۆ ڕزگاربوونمان لەلای خوا؟"
هەروەها وتی، "وەک چۆن پێغەمبەر نوح فەرموویەتی 'من شکستم خواردوە، هانام بە تۆ.' ئێستا بەداخەوە ئێمەی ئوممەتی موحەممەد لەم خاڵەدا بە لاوازی و ترس و بەرژەوەندیی خۆمان شکستمان هێناوە. ئای پەروەردگار یارمەتیمان بدە. دوعا لەم ڕووەوە گرنگییەکی زۆری هەیە. لە زۆر شوێن لە قورئان و سوننەتدا دەبینین کە پێغەمبەران و ساڵیحەکان و چاکەکاران کاتێک دوعا دەکەن، دوعاکانیان وەڵام دەدرێتەوە. بۆیە تکایە با دوعاکردن بە سووکی وەرنەگرین. لە قورئاندا پەروەردگارمان دەفەرموێت 'ئەتۆ بێژە: پەروەرندەم هیچ هەواڵتان لێ ناپرسێ، ئەر لە بری نەپاڕێنەوە و نەیپەرستن.' ئایا دەتوانن خەیاڵ بکەن؟ بەهای ئێمە لەبەردەم خودادا بە دوعاکانمان دەپێورێت. بۆیە دوعا سەرەتا ڕزگارمان دەکات، پاشان ئەوانەی دوعایان بۆ دەکەین. هەروەها پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت کە دوعا بێ گومان عیبادەتێکە. لە ئایەتەکانی تری قورئانی پیرۆزدا فەرمان کراوە 'بە خۆبەزلزانین و بە نهێنی دوعا بۆ پەروەردگارتان بکەن'. پەروەردگارمان لە زۆر ئایەتی قورئانی پیرۆز فێرمان دەکات چۆن دوعا بکەین."
"بەڕاستی ئەو توانای ڕزگارکردنی هەیە. تا ئەو کاتەی لەسەر دوعاکانمان بەردەوام بین"
ئاکگول لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی دونیا ٢ ساڵە نەیتوانیوە ڕێگری لەم وەحشیەتە بکات و دواتر وتی، "لە ئایەتێکی تردا خودای گەورە دەفەرموێت: 'هەرگایەکی عەبدەکانم لەمەڕ من لە تۆ دەپرسن، من نزیکم؛ هەر کەس هانام وەبەر بێنێ، بێ وەرامی ناهێڵمەوە. با ئەوانیش لە فەرمانی من دەرنەچن، بڕوای تەواویان بە من بێ؛ بەشکوو ڕێی ڕاست بەدی بکەن.' وەک چۆن هەموو تەنۆلکەیەک لە گەردووندا تا ڕۆژی قیامەت بەردەوام یادی پەروەردگاری گەورەمان دەکات، با بەشدار بین لە یادکردنەوەی هەموو شتێک لە گەردوون و ئاسمانەکان و زەویدا لەکاتێکدا مرۆڤەکان ئەمشەو دەخەون. هەروەها با ئەمشەو هەستین دەستنوێژمان ببەین و نوێژ بکەین و دوعا لە پەروەردگارمان بکەین. با داوای یارمەتی و ڕزگاربوون و ڕەحمەتی لە پەروەردگاری گەورەمان بکەین بۆ خوشک و براکانمان."
ئاکگول لە بەردەوامی باس لە دوعای پێغەمبەری خودا لە شەڕی بەدر کرد و وتی، "پێغەمبەرمان موحەممەد صلى الله عليه وسلم هەمان شتى کرد. لە کاتی شەڕدا دەستەکانی بەرز کردەوە و دوعای کرد. دوعاکەی هێندە درێژ کردەوە کە حەزرەتی ئەبوبەکر هات و فەرمووی ئەی پێغەمبەری خوا خوای گەورە بێ یارمەتی ناهێڵێت. پەروەردگارمان ئەو ڕۆژە فریشتەکانی دابەزاند. بۆچی ئەمڕۆ نا؟ ئەگەر دوعامان کردبێت، ئەگەر هەموو میللەت لە هەمان کاتدا دەستمان بۆ ئاسمان بەرزکردەوە، ڕەحمەتی پەروەردگارمان بێئەندازەیە، لێخۆشبوونی زۆرە، یارمەتییەکەی نزیکە. ئەوە خوایە کە مەحاڵەکان دەکاتە ڕوو. تا دوعا دەکەین بە دڵنیاییەوە خوای گەورە غەززە ڕزگار دەکات. ئایا خوای گەورە وەڵامی دوعای تەواوی میللەتێک ناداتەوە؟ ئایا غەززە لەم زوڵمە ڕزگار ناکات؟ بەڕاستی ئەو توانای ڕزگارکردنی هەیە. تا ئەو کاتەی لەسەر دوعاکانمان بەردەوام بین."
هەروەها وتی، "دوحا شتێکی یەکجارەکی نییە. با هیوامان بە خودا لەدەست نەدەین. ئەگەر وەک ئوممەتی موحەممەد دوای نوێژەکانمان خوشک و براکانمان لە غەززە لەبیر نەکەین، باوەڕم وایە کە خودای گەورە وەڵامی دوعاکانمان دەداتەوە و بە دڵنیاییەوە خوشک و برا ستەملێکراوەکانمان، ئەو منداڵانەی کە جەستەیان پارچە پارچە بووە، ئەو دایکانەی کە ماڵەکانیان داڕماوە، بەساڵاچووان، لاوازەکان و نەخۆشەکان ڕزگار دەکات، إن شاء الله."
ئاکگول لە کۆتایی جەختی لەوە کرد کە دەبێت بەردەوام بێت لە بایکۆت و هەموو جۆرە پشتگریێک بە فلۆتیلای سومود بدرێت کە بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوەکەوتووە و وتی، "لەم کاتەدا دەبێت هەموو شتێک بکەین کە لە تواناماندا بێت. لانی کەم بایکۆتێک هەیە کە هەموو کەسێک دەتوانێت بیکات. با لای خۆمان ڕوون بکەینەوە، وەک مێروولە. با بەردەوام بین لە بایکۆت. لە کۆتاییدا، فلۆتیلای سومود کە بۆ شکاندنی گەمارۆکە بەڕێکەوتووە، دەبێت هەموو ئەو پشتگیرییەی پێبدرێت کە پێویستی پێیەتی. پێویستە هەموو پشتگیرییەک بکەین کە لە تواناماندا بێت، چ لە ڕێگەی دوعاکانمانەوە و چ بە هەموو شێوەیەک کە لە تواناماندا بێت."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا بۆ خەڵکی غەززە لە لایەن مەلا عبدالقدوس یالچن کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە پارێزگاری ئێلح ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٢یان منداڵ بوون.
لە شارۆچکەی چەلیکانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٨ رووی دا.
پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالرحمان ئەرەن لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی دەستوور وتی، "دەستوور پاشماوەیەکی سەپێندراوی کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٢یە، دەتوانرێت فڕێ بدرێت و دەستوورێکی نوێ بەدی بهێنرێت."
پرۆفسیۆر دکتۆر ئەمیر کایا لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی دەستوور وتی، "ئێوە بەخەڵکتان دەوت 'تەنها بەڕێژەی نزیکایەتیتان لەم دەوڵەتە بەهایتان هەیە' و واتان کرد کورد هەست بە بێ نرخ بکات."