چالاکوانەکانی فلۆتیلای سومود: ئێمە لێرەین تا ڕیزەکانمان ڕوون دەکەینەوە

چالاکوانانی تورکیا کە بەشدارییان لە فلۆتیلای سومود کرد، ڕایانگەیاند کە ئامانجی یەکەمیان شکاندنی گەمارۆی سەر غەززەیە و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان سوورن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان.
زۆرێک لە چالاکوانانی تورکیا، لەوانە نووسەران، سەرکردەکانی بیروڕای گشتی، ڕۆژنامەنووسان، ئەکادیمییەکان و هونەرمەندان، هەروەها زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، بەشدارییان لە فلۆتیلای سومود کرد بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە.
محەمەد ئۆزەر یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء کە بەشداری لە کاروانەکە کردبوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
مەلا محەمەد ئۆزەر وتی، "لە ڕاستیدا خەڵک لە هەموو جیهانەوە لێرە کۆبوونەتەوە. ئەوانەی موسڵمانن، ئەوانەی مەسیحین، ئەوانەی ڕەنگ و بیرۆکەی جیاوازیان هەیە، هەموویان لێرە کۆبوونەتەوە. تاکە ئامانج و دیدگایان ئەوەیە کە ئەم فلۆتیلایە بگاتە غەززە و هاوکاری بۆ غەززە بهێنێت. وە ئامانجیش شکاندنی ئەو گەمارۆیە کە سەهیۆنییەکان بەسەر غەززەدا دەیسەپێنن. من باوەڕم وایە وڵاتانی جیهان غەززە ناپارێزن. تەنها بە زمان قسە دەکەن. ئێستا ئەم کەسانەی لێرە کۆبوونەتەوە هاوڵاتی دەوڵەتێکن. هەموویان خەڵکی مەدەنین، چەکیان نییە، هێزیان نییە، تەنیا دەستیان بەم گەشتە تایبەتەی خۆیان کردووە. ئەم خەڵکە دڵپاکن ان شاء اللە ئەم دڵپاکییەی ئەوانیش سەرکەوتوو دەبێت. ئەم کەشتییە دەگاتە غەززە و بەم شێوەیە هاوکارییەکان دەگاتە غەززە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید سەلاحەدین ئوروک یەکێک لە کەسایەتییە پێشەوایانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
شاندی هودا پار بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار سەرکان رامانلی بەردەوامە لە سەردانەکانی لە هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ حیزبەکانی سیاسی.
صلاح الدین ئوروک، یەکێک بوو لە پێشەواکانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٥ ئەیلولی ٢٠٠١ لە کوێستانی تەکیری پارێزگای ئەدەنە لە هێرشێکدا شەهید بوو.
جەمیل جاهید ئونسال، ڕێکخەری گشتی وەقفی یەتیمەکان، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هاوکاری ڕاگەیاند و تیشکی خستە سەر قەیرانی مرۆیی دوای بوومەلەرزەکەی ٦.٠ پلە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.