لە ئاگری ١١٧ حافیز لە ئەنجامی مەراسیمێک ئیجازەنامەیان وەرگرت

لە پارێزگای ئاگری ١١٧ حافیزی قورئانی کەریم کە تەواوی قورئانیان لەبەر کردبوو لە ئەنجامی مەراسیمێک ئیجازەنامەیان وەرگرت.
مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆنگرە و کەلتووری زانکۆی ئیبراهیم چەچەن بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن حافیز سەید عەلی شاکیر دەستیپێ کرد.
دواتر نەجاتی شافاک موفتی پارێزگای ئاگری وتارێکی پێشکەش کرد.
دواتر مستەفا قۆچ پارێزگای ئاگری وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "١١٧ حافیز جوانترین نموونەی کۆشش و سەبریان نیشانداوە. هەر یەکێک لە منداڵەکانمان نەک هەر قورئانیان لەبەر کردووە بەڵکو ڕۆحانیەت و ئەخلاق و ڕەحمەتی قورئانیان لە دڵیاندا چاندووە. سەرکەوتنیان تەنیا هی خۆیان نییە؛ دەبێتە چرایەکی ڕووناکی بۆ کۆمەڵگاکەمان و نەتەوەکەمان و نەوەکانی داهاتوو."
هەروەها پرۆفسیۆر دکتۆر ئیبراهیم حیلمی قەرسلی یاریدەدەری سەرۆکی کاروباری دیانەتی تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "میوانە بەڕێزەکان قورئان بە درێژایی مێژوو ناسنامە و سیمای میللەتەکەمانی لە قاڵب داوە. لە سەدەکانی ڕابردوودا قورئان خوێندنەوەی داپیرە و بیری زانایان بووە. میللەتەکەمان ئیلهام و وزە و هێز و دەسەڵاتی خۆی لە قورئانەوە وەردەگرێت. ڕۆحی چەناق قەلعە لە قورئانەوە هاتووە. ڕۆحی فەتحکردنی ئیستانبوول چەند سەدەیەک لەمەوبەر لە قورئانەوە هاتووە. نەتەوەیەک کە قورئان لە ژیانی خۆی دوور بخاتەوە، خۆی لە مێژوو دوور خستووەتەوە."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا و پێدانی ئیجازەنامە و دیاری بە حافیزەکان کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە بۆنەی ١٥٠٠مین ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا حەزرەتی موحەممەد، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەرنامەیەکی مەولود ڕێکخست.
چالاکوانانی تورکیا کە بەشدارییان لە فلۆتیلای سومود کرد، ڕایانگەیاند کە ئامانجی یەکەمیان شکاندنی گەمارۆی سەر غەززەیە و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان سوورن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشت وەقفی کاروانی ئومێد بە سەرنجدان بۆ قەیرانی مرۆیی ناوچەکە لە دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بە گوڕی ٦.٠، داوای کرد "پێویستە پێش هاتنی زستان هاوکاری بەپەلە، بەتایبەتی پەناگە بگەیەنرێتە ناوچەکە."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر چەند سەردانێک لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دایەوە.