پەیامی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی جەژنی قوربان

وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باس لە گرنگی قوربان و حەج کرد و دەستنیشان کرا کە دەبێت لە دوعاکانمان مسوڵمانەکانی جوگرافیاکانی مەزلووم بە تایبەت غەززە لە بیر نەکەین.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی جەژنی قوربان کە نیشانەی تەسلیمیەت و ئیتاعەتە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
عومەر چەلیک ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پەیامەکەی خوێندەوە.
ناوبراو بە حەمد و سەلات دەستی بە پەیامەکەی کرد و دواتر ئاماژەی بە ئایەتی، "بۆ هەموو خاوەن ئاینان یاسای قوربانی کردنمان دیاری کرد؛ تاوەکوو لەسەر وڵساتێ کە بۆ ڕۆزی پێمان داون، ئەوان ناوی خودا بێنن. خوای ئێوە تاک و تەنیایە؛ خۆتان بدەنە دەست ئەم و مژدە بەو کەسانە بدە کە خۆیان بە کەم دەزانن" و حەدیسی پێغەمبەری خودا کە دەفەرمەوێت، "فەزیلەتترین کار کە کوڕانی ئادەم لە ڕۆژی جەژنی قورباندا ئەنجامی دەدەن، قوربانیکردنی ئاژەڵێکە" کرد.
"جەژنی قوربان وەرزی گەشتنی بەندایەتیمان بۆ پەروەردگارمان بە لووتکەیە"
عومەر چەلیک لە بەردەوامی وتی، "ڕۆژانی جەژن کە پەروەردگارمان وەک ئیکرام بە ئێمەی بەخشیوە ئەو ڕۆژانەن؛ خۆشەویستی و ئەڤینمان زیاد دەبێت و پەیوەندی برایەتیمان بەهێز دەبێت. هەروەها جەژنی قوربان گرنگییەکی تایبەتی هەیە چونکە جۆرێک لە عیبادەت لەخۆدەگرێت کە لە ڕووی مەعنەوییەوە لە پەروەردگارمان نزیکمان دەکاتەوە. جەژنی قوربان ڕۆژێکە کە دەرگای ڕەحمەتی ئیلاهی دەکرێتەوە، فێری تەسلیمیەت و ئیتاعەتمان دەکات لە کەسایەتی حەزرەتی ئیبراهیم و ئیسماعیلدا، بەو قوربانیانەی دەیدەین لە پەروەردگارمان نزیکمان دەکاتەوە، برایەتیمان بیردەخاتەوە بەبێ جیاوازی ڕەنگ و زمان و ڕەگەز لە ڕێگەی هەستەکانی وەک هاوبەشیکردن و یارمەتیدانی یەکتر."
چەلیک لە بەردەوامی ئاماژەی بە عیبادەتی حەج کرد و وتی، "جەژنی قوربان وەرزێکە کە خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی جیهان کۆدەبنەوە و دەبنە میوان لە ماڵی خوادا، کە ملیۆنان حاجی لە گوناهەکانیان پاک دەبنەوە، وە کاتێکە بەیندایەتی بۆ پەروەردگارمان دەگاتە لوتکە."
"بەردەوام دەبین لە دوعا کردن بۆ جوگرافیا مەزلوومەکان"
چەلیک لە بەردەوامی پەیامەکە باس لە غەززە کرد و وتی، "هەرچەندە دڵتەنگی و فرمێسک لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان بەتایبەت لە غەززە و فەلەستین تاڵیی بۆ خۆشیمان زیاد دەکات، بەڵام هیوادارین بەو ئیرادە و هەوڵە بگەینە چەندین جەژنی تر وەک ئوممەتێک بە باوەڕی نەگۆڕمان بە بەڵێنی پەروەردگارمان ئازارەکانمان بکەینە خۆشی و لە پەروەردگارمان دەپاڕێینەوە."
چەلیک لە کۆتاییدا وتی، "بانگهێشتی خوشک و براکانمان دەکەین کە خۆشی جەژن لەگەڵ منداڵانی یەتیم و هەژار و ستەملێکراو و کەمدەرامەتدا هاوبەش بکەن، سەردانی دایک و باوک و گەورەساڵان و خزم و دراوسێکانمان بکەین و دوعاکانیان وەربگرن و بە تایبەتیش جوگرافیا مەزلوومەکان لە دوعاکانیاندا لە دوای نوێژەکان بخەنە ناوەوە. بەم بۆنەیەوە وەک وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هەموو جیهانی ئیسلامی و بەتایبەت غەززە و فەلەستین دەکەین، هیوای قبوڵکردنی حەجی خوشک و براکانمان دەخوازین کە سەردانی کەعبەیان کردووە، و دوعا دەکەین ئەم جەژنە ببێتە وەسیلەی یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلامی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی یەتیمەکان بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کرد کە دەبێت لە جەژن یەتیمەکان لەبیر نەکرێن.
لە پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆرسیکلێتێک کەسێک گیانی لەدەستدا.
إتحاد العلماء بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و چەند ئامۆژگاریێکی گرنگ لەبارەی یەکێتی و یەکڕیزی دایەوە.