یاریدەدەری سەرۆکی گشتی ئیدەڤ: ئامانجمان ئەوەبوو کە غەززە بکەین ڕۆژە و الحمد لله توانیمان

ئەنجامی پێشبڕکێی کارتۆنی بەناونیشانی "غەززە تاقیکردنەوەی ئوممەت" کە لەلایەن دەزگای پەروەردەی ئیدەئال (ئیدەڤ) ڕێکخرابوو لە ئەنجامی مەراسیمێک لە عەنتاب راگەیەندرا.
پێشبرکێکە بە بەشداری ٢١٠ هونەرمەند بە ٥٣٠ هونەر لە ٤٩ وڵاتەوە بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی مەراسیمێک لە عەنتاب ئەنجامی پێشبرکێکە راگەیەندرا و ناهید مەقسوودی لە ئێرانەوە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە کاتی مەراسیمەکەدا قورئانی کەریمی شەهید ساڵح عاروری یەکێک لە رابەرانی حەماس بە یەکێک لە بەشداربووان درا.
بەرنامەکە بە سرود و هەڵبەست و پێشکەشکردنی شانۆ بەڕێوەچوو و هەروەها وتارەکان پێشکەش کران.
"ئامانجمان ئەوە کە کۆمەڵکوژیەکە بکەین ڕۆژەڤ"
فاتیح تاش یاریدەدەری سەرۆکی گشتی وەقفی پەروەردەیی ئیدەئال (ئیدەڤ) وتاری دەستپێکردنی بەرنامەکەی پێشکەش کرد.
ناوبراو وتی، "ئەمڕۆ بۆمان ڕۆژێکی شانازییە. زۆر خۆشحالین کە بەرنامەیەکی بەم شێوەیەمان رێکخست. لە ٤٩ وڵاتەوە ٢١٠ هونەرمەند بە قەلەم و کارتۆنەکانیان غەززەیان کردە ڕۆژەڤ. ئێمە سەرقاڵبوون بە ئێش و ئازارەکانی ئوممەت وەک ئامانجی سەرەکیمان دەبینین. ئەمڕۆ بەم وەسیلەیە لێرە کۆبووین. ئامانجامان ئەوە بوو کە ئەو کۆمەڵکوژیەی زیاتر لە ١٩ مانگە بەردەوامە بکەین ڕۆژەڤ. الحمد لله توانیمان لەم ئامانجەمان سەربکەوین."
هەروەها وتی، "ئەمڕۆ خەڵاتەکانی بڕاوەکان دابەش دەکەین. توانیمان پڕۆژەکە لە ٤٩ وڵات بکەین ڕۆژەڤ. واتە بووینە دەنگی غەززە. بووینە دەنگی بەرخۆدان لەو جوگرافیانە، ئەگەر بە چەکیش نەبێت بە قەلەمەکانمان توانیمان ئەم کارە بکەین. هەروەها براکانمان بۆ پشتگری لە بەرنامەکە قورئانی شەهید ساڵح عارورییان نارد. ئێمە بە تیروپشک ئەم قورئانە وەک دیاری بە بەشداربوویێک دەدەین."
"مرۆڤەکان بەهۆی برسێتی دەمرن"
فەوزی بەرهوم وتەبێژی حەماس کە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو باس لە دۆخی غەززە کرد.
بەرهوم وتی، "من هاتوومە ئێرە بۆ ئەوەی بۆتان باس لە قارەمانەکانی غەززە و گەڕانەوەی خەڵک بۆ غەززە بکەم. پێش لەوەی بێمە ئێرە لەگەڵ کەسێکی غەززەیی قسەم کرد. باسی لەوە کرد کە ٧ منداڵەکەی شەهید بووە. لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٦٠ هەزار فەلەستینی شەهید بوونەتە. ٢٥ هەزاریان منداڵی غەززەیین. لە غەززە زیاتر لە ١٥٠ هەزار بریندار هەن. زیاتر لە سەدا ٧٠ی غەززە ئاوارە بوون. ٦٠٠ ڕۆژە هەوڵ دەدرێت لە غەززە زیاتر لە ٢ ملیۆن مرۆڤ لەناوببرێن. لە غەززە زیاتر لە ١٥٠ هەزار بریندار هەن، ئەمەش کارەساتێکە."
بەرهوم لە بەردەوامی باس لە برسێتی لە غەززە کرد و وتی، "دۆخی کۆتایی ئێستای غەززە مردن بەهۆی برسێتیە. شەو و ڕۆژ دەکوژن. مرۆڤەکان بەهۆی برسێتی دەمرن. مرۆڤەکان لە پێش چاوی تەواوی دونیا بەهۆی برسێتی دەمرن. موجاهیدەکانی غەززە لە دژی سەربازەکانی بە پارەی ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل، فەڕەنسا و ئەڵمانیا شەڕ دەکەن کە لگەڵ ئیسرائیلن. ئامانجیان کوشتنی ٢ ملیۆن فەلەستینییە. ئەمە تاوانێکی گەورەیە. لەگەڵ ئەوەندە کۆمەڵکوژی و وێرانکاری و گەماڕۆ و تاوانەکانی گەورە دەڵێین؛ وەک خوالێخۆشبوو ئیسماعیل هەنییە وتبووی، 'ئێمە ناناسین، ئێمە ناناسین، ئێمە ناناسین."
"دوو کوڕم شەهید بوون"
بەرهوم لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی خۆشەویستەکانیان لە دەست دەدەن بەردەوام دەبن لە پاراستنی غەززە و وتی، "موجاهیدەکانی غەززەیی لە هەموو کاتێکدا شەڕ دەکەن. شەڕ دەکەن و ئامادەن. ئەمە یەکێکە لە ئایەتەکانی خودا. من لە بەردەم ئێوەم. حەمد بۆ پەروەردگاری جیهانە. دوو کوڕم شەهید بوون. کوڕەکانی دیکەمان، خۆشەویستەکانمان، منداڵەکانمان، براکانمان و کەسوکارەکانی دیکەمان بەردەوامن لە شەڕ. الحمد لله. خوشک و براکانم خودا گەورە و مەزنە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی ئەبەخی پارێزگای وان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
کاتژمێر ٢٠:١٤ لە شارۆچکەی کیغی پارێزگای بینگۆل بوومەلەرزە بە گوڕی ٤.٣ رووی دا و کاتژمێر ٢٠:٣٢ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ لە ئەدەنە رووی دا.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار وتی، "ئەو چەکە ئەمڕۆ ڕێکخراوەکە بەکاری دەهێنێت گەورەترین بەربەستە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە بە شێوەیەکی دروست."