وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ: بەرنامەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی داناوە

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان وشکهساڵییە و وتی، "پلانمان ناردووه بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران به مه‌به‌ستی بەرەنگاربوونهوەی وشکه‌ساڵی و گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا."
هیوا عه‌لی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو راگه‌یاند، "وشکەساڵی به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی شوێنه‌کانه، که‌می باران و دابه‌زینی ئاستی ئاو کاریگه‌ریی کردووەته سه‌ر که‌رتی کشتوکاڵ، ڕاسته ئەمساڵ له هه‌رێمی کوردستان بارانی پێویست نهباریوە، به‌ڵام ده‌کرێت بڵێین نیمچه وشکه‌ساڵییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆ نموونه له‌وانه‌یه له هه‌ولێر وشکه‌ساڵی بێت، له دهۆک ڕه‌وشه‌که جیا بێت، له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان جۆرێکی دیکە، هه‌ر شاره و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئاستی دابه‌زینی ئاو و به‌رهه‌می کشتوکاڵ له هه‌موو شوێنێک وه‌ک یه‌ک نییه."
وتەبێژەکە هەروەها وتی، "نا‌توانیت بڵێین وشکه‌ساڵی سه‌رتاسه‌رییه، به‌و پێیه‌ی کاریگه‌ری که‌می باران زۆرتره له‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه، له‌و ناوچانه وشکه ساڵییه، به‌تایبه‌تی ڕێژه‌ی وشکه‌ساڵی زیاتر له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆکه."
هیوا عەلی لە بەردەوامی وتی، "به به‌رده‌وامی پلانی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی وشکه‌ساڵی و گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا هه‌یه، وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ پلانی خۆی پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کردووه، یه‌کێک له‌وانه‌ش پاڵپشتی داراییە بۆ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ، هه‌روه‌ها زیادکردنی توانای گلدانه‌وه‌ی ئاوە له هه‌رێمی کوردستان، له ڕێگه‌ی زیادکردنی ژماره‌ی به‌نداو و پۆنده‌کان، خاڵێکی دیکه‌ی پلانه‌که گواستنه‌وه‌ی ئاوه له که‌ناڵه‌کانی ئاودێری بۆ جووتیاران، ئەوە جگە لە دابینکردنی بنه‌تۆ بۆ جووتیاران و ئاشناکردنی جووتیاران به گۆڕانکاریه‌کانی که‌شوهه‌وا و چه‌ندین خاڵی دیکه‌ش."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی ئەبەخی پارێزگای وان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
کاتژمێر ٢٠:١٤ لە شارۆچکەی کیغی پارێزگای بینگۆل بوومەلەرزە بە گوڕی ٤.٣ رووی دا و کاتژمێر ٢٠:٣٢ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ لە ئەدەنە رووی دا.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار وتی، "ئەو چەکە ئەمڕۆ ڕێکخراوەکە بەکاری دەهێنێت گەورەترین بەربەستە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە بە شێوەیەکی دروست."