لە ڕحا ٥٠ کۆنتێنەر کە کرێکارەکان تێدا دەمانەوە سووتان

لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو شوێنی مانەوەی کرێکاران ٥٠ کۆنتێنەر سووتان.
ئاگرەکە لە کاتەکانی ئێوارەدا لە شوێنی بیناسازیی سەر ئیدارەی گەشەپێدانی نیشتەجێبوون (تۆکی) لەسەر ڕێگای سوێرەگ-ڕحا کەوتەوە.
بڵێسەی ئاگرەکە بە خێرایی گەشەی کرد و بڵاوبووەوە بۆ کۆنتێنەرانی دیکەی ناوچەکە.
دوای ئاگادارکردن ژمارەیەکی زۆر تیمی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کرا. ئاگرەکە بە دەستێوەردانی تیمەکان کۆنترۆڵ کرا.
بە پێی زانیارییەکان، نزیکەی ٥٠ کۆنتێنەر بە تەواوی لە ئاگرەکەدا سووتاون.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبوو و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.
لە ڕحا دوو منداڵ لە کاتی گەشت و سەیران کەوتنە ناو کەناڵی ئاو و خێنکان.
حکومەتی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیکی سەرچاوە خۆراکییەکانی کەرتی غەززە لەناو دەبات، کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە کۆمەڵکوژی لەوێ ئەنجام دەدات.