رژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیکی سەرچاوە خۆراکییەکان لە کەرتی غەززە لەناو دەبات

حکومەتی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیکی سەرچاوە خۆراکییەکانی کەرتی غەززە لەناو دەبات، کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە کۆمەڵکوژی لەوێ ئەنجام دەدات.
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەت لە غەززە بەیاننامەیەکی بە ناوی "برسیکردنی خەڵکی مەدەنی و لەناوبردنی پێداویستی خۆراک لە کەرتی غەززە: داگیرکاری ئیسرائیل خۆراک وەک چەکێکی جەنگ بەکاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانی جینۆساید" بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە رژێمی داگیرکەر بە ئەنقەست نانەواخانەکان، ناوەندەکانی یارمەتی، ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، کێڵگە، بیرە ئاوییەکان و کۆگاکانی خۆراک لە غەززە دەکاتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ماوەی ١٩ مانگە تاوانی جەنگ لە غەززە ئەنجام دراوە و بەپێی ڕێککەوتننامەی ژنێڤی ساڵی ١٩٤٩ و پرۆتۆکۆڵی زیادەی ساڵی ١٩٧٧ و پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆمای ساڵی ١٩٩٨ی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان جینۆساید ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە بە ئەنقەست لە لایەن رژێمی سەهیۆنییەوە بەربەست خراونەتە بەردەم و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "زیاتر لە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسی مەدەنی لە غەززە ڕووبەڕووی برسێتی و بەدخۆراکی بوونەتەوە."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، برسیکردنی زۆرەملێ تاوانی جەنگە و پێویستە ئەو کەسانەی لە زۆر ڕووەوە یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکەن، لە دادگای نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.