لە زاکۆکانی ئەمریکا خۆپیشاندانەکانی پشتگری لە فەلەستین رۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن و پۆلیس هەوڵی رێگری کردن لە خۆپیشاندانەکان دەدات و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەسی دەستبەسەر کردووە.
لە ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر زانکۆ بەشداریان لە خۆپیشاندانەکانی پشتگری لە غەززە کردووە.
لە ١٨ی نیسانەوە خۆپیشاندانی پشتگیری بۆ غەززە لە زۆرێک لە زانکۆکانی ئەمریکا ڕێکخراوە، لەوانە زانکۆی کالیفۆرنیای باشوور، زانکۆی نیویۆرک(NYU)، زانکۆی یێڵ، زانکۆی کالیفۆرنیا، زانکۆی مینیسوتا، زانکۆی جۆرج تاون، زانکۆی جۆرج واشنتۆن و زانکۆی کۆڵۆمبیا و لە ئەنجامی دەسوەردانی تیمەکانی ئاسایش زیاتر لە ٤٠٠ قوتابی دەستبەسەر کراون.
قوتابییەکانی زانکۆی ئێمۆری لە شاری ئاتلانتای ویلایەتی جۆرجیا ناڕەزایەتیان دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و بانگێشتی ئاگربەستی گشتییان کرد.
پۆلیس موداخەلەی خۆپیشاندەران کرد کە لە باغچەی زانکۆکە چادریان دانەوە. پۆلیس لە کاتی موداخەلە غازی فرمێسکڕێژ و چەکی کارەبایی بەکار هێنا و هەنێک لە قوتابییەکانی دەستبەسەر کرد.
دەستنیشان کرا، لە زانکۆی هاروارد نزیکەی ١٠٠ قوتابی چادریان داناوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پۆلیسی هۆڵەندا لە ئامستەردامی وڵاتی هۆڵەند هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین.
دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا نەشتەگەری ئاوی سپی چاو بۆ سەدان کەس ئەنجام دەدات.
وڵاتی باهاماس کە یەکێکە لە وڵاتانی ئەمریکای باکوور بە شێوەی فەرمی وڵاتی فەلەستین دەناسێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شارەکانی رەفەح و غەززە لانیکەم ٩ فەلەستینی شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون و ژماریەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.