لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شارەکانی رەفەح و غەززە لانیکەم ٩ فەلەستینی شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون و ژماریەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش لە ئاسمان و زەوی و دەریاوە بۆ سەر کەناری غەززە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تەواوی شەو هێرشی کردە سەر غەززە و رەفەح و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکان کرانە ئامانج.
فڕۆکەکانی داگیرکەر لە گەڕەکی زەیتون باڵەخانەیەکیان کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٧ فەلەستینی شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
شەهید و بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی فڕیاگوزاری گواسترانەوە نەخۆشخانەی ئەلئەهلی لە غەززە.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر رەفەح ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
حەماس رۆژی رابردوو راگەیاندبوو کە پێشنیاری ناوبژوانەکان بۆ ئاگربەست قبول دەکەن بەڵام رژێمی داگیرکەر پێشنیارەکەی رەتکردبوو و بەردەوام بوبوو لە هێرش سەر رەفەح.
لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە ٣٤ هەزار و ٧٨٩ کەس شەهید بوون و ٧٨ هەزار و ٢٠٤ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.