دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا نەشتەگەری ئاوی سپی چاو بۆ سەدان کەس ئەنجام دەدات.
دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلیی ئەوروپا لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکییەکانی خێرخوازی وەک دابەشکردنی خۆراک، دروستکردنی بیری ئاو، هاوکاری پارەیی و جڵوبەرگ ئەنجام دەدات هەروەها چالاکییەکانی هاوکاری و تەندروستی ئەنجام دەدات.
لە وڵاتی ئەتیۆپیای کیشوەری ئەفریقا هەزاران کەس رووبەڕووی نەخۆشی ئاوی سپی چاو بوونەتەوە و مەترسیی کوێربوونیان هەیە. بەهۆی نەبوونی ژێرخانی پێویستی تەندروستی و کێشەکانی ئابووری نەشتەرگەری پێویست لە وڵات ناتوانرێت ئەنجام بدرێت.
لە بەشی یەکەمدا ٢٠٠ نەخۆش نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام درا
یەتیم ئەلیی ئەوروپا دەستی هاوکاری بە لای نەخۆشەکان درێژ کردەوە و دەرفەتی نەشتەگەرییان بۆ دابین کردەوە.
چالاکییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی نەخۆشییەکانی چاوی زانکۆی جیما ئەنجام درا و لە ئاستی یەکەمدا نەشتەرگەری بۆ ٢٠٠ نەخۆش ئەنجام درا.
چالاکییەکە بە پشتگری خێرخوازەکان ئەنجام درا و گروپێکی پسپووری پزیشک لە ئازەربایجانەوە هاتنە ئەتیۆپیا و نەشتەرگەریان ئەنجام دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.