وڵاتی باهاماس کە یەکێکە لە وڵاتانی ئەمریکای باکوور بە شێوەی فەرمی وڵاتی فەلەستین دەناسێت.
وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی باهاماس راگەیاند کە بە شێوەی فەرمی وڵاتی فەلەستین دەناسن و پشتگری لە "چارەسەری دوو دەوڵەتی" دەکەن.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، حکومەت پشتگری لە مافی فەلەستینییەکان دەکات کە پێگەی سیاسی خۆیان دەستنیشان بکەن و بە شێوەیەکی ئازاد بەردەوام بن لە گەشەپێدانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتووری خۆیان.
مانگی رابردوو وڵاتانی باربادۆس و جامائیکا بە شێوەی فەرمی فەلەستینییان ناسیبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.