تانکەرێک کە هەزاران تۆن سووتەمەنیی گازوایلی هەڵگرتبوو لە دەریای ناوەڕاستدا نقووم بوو
تانکەری «مێد ئێمرە» (Med Emre) کە هەزاران تۆن سووتەمەنیی گازوایلی هەڵگرتبوو، لە کەناراوەکانی دوورگەی ئیبیزای ئیسپانیا نقووم بوو.
پابلۆ گاریس، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ناوخۆ و فریاگوزاریی حکوومەتی دوورگەکانی بالیار، ڕایگەیاند کە کاپتنی بەندەری ئیبیزا هەواڵی نقوومبوونی کەشتییەکی تانکەری کیمیایی داوە کە نزیکەی حەوت هەزار تۆن سووتەمەنیی گازوایلی هەڵگرتبوو.
ڕووداوەکە لە دووریی نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری دوورگەکە ڕووی داوە. کەشتییەکە لەژێر ئاڵای ماڵتادا بووە و لە شاری ئالخێسیراسەوە بەرەو بەرشەلۆنە بەڕێوە بووە. بەپێی هەواڵی میدیاکان، کەشتییەکە لەلایەن کۆمپانیای وزەی ئیسپانی «مۆیڤ» (Moeve) بەڕێوە دەبرا.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسان، ١٧ ئەندامی تیمی کەشتیوانی لەسەر کەشتییەکە بوون. کەسێک گیانی لەدەست داوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون. هۆکاری کارەساتەکە هێشتا دیاری نەکراوە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کۆمیساری بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا مارۆش شیڤکۆڤیچ، ڕایگەیاند کە دژی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکان بۆ سەپاندنی باجی گومرگی تا ڕێژەی لەسەدا ٣٥، و داوای لە ئیدارەی واشنتۆن کرد پابەند بێت بە ڕێژەی پێناسەی لەسەدا ١٥ کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە تەنگەی هورمز ٢ نەوتهەڵگر بەر مین کەوتن و تەقینەوە.
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٧٢ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٢٩٨ بریندار.
عەمید حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران، ڕایگەیاند: "لە ڕووی چەکی هێرشبەر و بەرگرییەوە دۆخمان لە هی ئەمریکا زۆر باشترە."