لافاو لە کانێکی زێڕی بێ مۆڵەت لە ئەندەنوسیا: ٣ کانگەر کوژراون و ٢٣ کەس بێسەروشوێنن
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە کانێکی زێڕی بێ مۆڵەت لە پارێزگای جاڤای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٣ کانگەر گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
ڕووداوەکە لە ناوچەی بۆگۆر ڕوویدا، دوای ئەوەی بارانێکی زۆر بووە هۆی بەرزبوونەوەی ڕووباری سیسێورە؛ پێش ئەوەی ئاستی ئاوەکە بەرزبێتەوە، ١١ کانگەر توانیان خۆیان هەڵبێن.
بەهۆی ئەوەی کانەکە نایاسایی بووە، دوای ١٦ کاتژمێر ڕووداوەکە بە بەرپرسان ڕاگەیەندراوە. ئادەم حەمدانی، سەرۆکی یەکەی فریاکەوتنی بۆگۆر سەبارەت بە دواکەوتنەکە وتی، "کێشەکە ئەوە بوو کە کەس باسی دۆخەکەی نەکردووە و لەبەر ئەوەی کارەکە نایاسایی بووە، کەس نەیویستووە زانیاری بدات."
تیمەکانی فریاگوزاری پەمپە ژێرئاوکەوتووەکان بەکاردەهێنن بۆ دەرهێنانی ئاوەکە، بەڵام بەرزی ئاوەکە و تەسکیی شوێنەکە کارەکە قورس دەکات. تەرمی سێ کانگەر لە قوڵایی ٣٠-٤٠ مەتر دۆزرایەوە. هەروەها کۆمپانیای دەوڵەتی پیتی ئەنتام ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکە لە کانێکی بێ مۆڵەت لە نزیک دامەزراوەکانیان ڕوویداوە و ئەوان پشتگیری لە هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن دەکەن بە هۆکاری مرۆیی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کاتێکدا هەنگاوەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ لاوازکردنی میکانیزمی دادوەریی نێودەوڵەتی بەهۆی بەئامانجگرتنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە گەمارۆ و سزا بەردەوامن، پشتیوانییەکی گرنگ لە ژاپۆنەوە بۆ دادگاکە هات.
لە کاتێکدا فشارە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر کەنەدا بەردەوامن، کاردانەوەی کەنەدا بەرامبەر ئەو ڕاگەیەندراوانەی پێنتاگۆن هات کە حکوومەتی ئۆتاوایان لە ڕێگەی خەرجییەکانی بەرگرییەوە کردبووە ئامانج.
چین ئەمڕۆ کەشتیی ئاسمانیی شێنجۆ ٢٤ (Shenzhou 24)ی بە تیمێکی پێکهاتوو لە دوو ئاسمانەوانی چینی و ئاسمانەوانێکی پاکستانییەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد