بڕیاری فەرەنسا لەبارەی توخمە دەگمەنەکانی خاکەوە: پشتبەستن بە چین کەم دەکرێتەوە
ڕاگەیەندرا کە فەرەنسا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دابینکردن لە چینەوە، لە ساڵی داهاتووەوە یەدەگی ستراتیژی پێکدێنێت کە لە توخمە دەگمەنەکانی خاک و هەندێک کانزای گرنگ پێکدێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی ئێلیزێ، سەرۆک کۆمار ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ پێشەنگانی کەرتەکە، دەستپێشخەریی توخمە دەگمەنەکانی خاک ڕاگەیاند.
فەرەنساش لەنێو ئەو وڵاتە ڕۆژئاواییانەدایە کە هەوڵ دەدەن ڕووبەڕووی باڵادەستیی چین ببنەوە لە بەرهەمهێنانی کانزا گرنگەکاندا؛ ئەو کانزایانەی کە بۆ بەرگری، نیمچەگەیەنەرەکان و گۆڕانکاریی وزە گرنگییەکی ژیانییان هەیە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، یەکێتیی ئەورووپا پلانی هەیە کۆگای کانزا گرنگەکان دروست بکات.
ئیتاڵیا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە لە کۆمیسیۆنی ئەورووپاوە ڕەزامەندیی وەرگرتووە بۆ دروستکردنی یەکەم ناوەندی هەڵگرتنی کەرەستەی خاوی گرنگی یەکێتیی ئەورووپا لە ڤێنیس.
کۆشکی ئێلیزێ ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی بەرنامەی کەرەستە خاوە گرنگەکانی یەکێتیی ئەورووپادا، داوای پشتگیری لە یەکێتییەکە دەکەن.
بەرنامەی کۆگاکردنی فەرەنسا لەلایەن دامەزراوەی گەورەی دارایی گشتی ، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی کەرتە جیاوازەکان (کەرتی بەرگریش لەنێویاندا) بەڕێوە دەبرێت.
فەرەنسا بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمهێنەرانی کانزا گرنگەکان، میکانیزمی نرخی گەرەنتیکراو هەڵدەسەنگێنێت؛ هەروەها بەکارهێنەرانی پیشەسازی هان دەدات ڕێککەوتنی درێژخایەن بکەن، کڕینی هاوبەش ئەنجام بدەن و وەبەرهێنان لە توانای بەرهەمهێناندا بکەن.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا ماکرۆن، لە سەردانەکەی هەفتەی ڕابردوویدا بۆ مالیزیا، گەیشتبووە ڕێککەوتن بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ئەو وڵاتە لە بوارەکانی توخمە دەگمەنەکانی خاک و بەرگری.
ڕاگەیەندرابوو کە پلانی ئەوە هەیە دەستپێشخەریی هاوبەشی کانگەڕی و چارەسەرکردن (پرۆسێسکردن)ی هەردوو وڵات لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٧دا بکەوێتە کار. (ÎLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە بە شێوەیەکی نایاسایی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیبوو، دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتبوو، تەقیەوە و ئاگری گرت.
گڕکانی کیلاویا (Kilauea) لە هاوایی کە لە ڕیزی چالاکترین گڕکانەکانی جیهاندایە، جارێکی دیکە گڕتاوی فڕێدایە دەرەوە. لەو گڕکانەدا کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە بۆ جاری ٥٧ـەمین دەتەقێتەوە، گڕتاوەکان گەیشتنە بەرزیی نزیکەی ٢٠٠ مەتر.
دۆرسون ئۆزبەک، سەرۆکی گالاتاسەرای لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە زانیویانە حکومەتی نەتانیاهۆ بەهۆی ئەو لافیتانەی هاندەران بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە فەڵەستین بەرزیان کردبووەوە، سکاڵای لە یانەکەیان لای یوفا تۆمار کردووە.