فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-29 لە سربیا کەوتە خوارەوە: فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا
دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-29 لە باکووری ڕۆژئاوای شاری بەلگرادی پایتەختی سربیا، فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا.
لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی بەرگری سربیا ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکە ڕۆژی سێشەممە نزیکەی کاتژمێر 08:45 ڕوویداوە، لە نزیک شارۆچکەی ستار پازۆڤا، کە نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە بەلگرادەوە دوورە.
فڕۆکە جەنگییەکە خۆی کێشا بە کێڵگەیەکدا، لەوێ داروپەردووەکە ئاگری گرت؛ ئەمبولانس و یەکەکانی پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. میدیا ناوخۆییەکانی سربیا چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا داروپەردووەکان بڵێسەی ئاگریان لەسەرە.
وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنێکی تایبەت پێکدەهێنرێت بۆ دیاریکردنی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە. لە بەیاننامەکەدا ناسنامەی فڕۆکەوانە کوژراوەکە بە ناوی مەیجر گۆران بولاجیچ، لەدایکبووی ساڵی 1973 و لە ساڵی 1996 پەیوەندی بە سەربازییەوە کردبوو.
لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەخراوەتەڕوو، بەڵام لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەدڕۆس ئادانۆم گەبرێسوس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند، "950 هەزار ئاوارە لە غەززە لە بەردەم مەترسی لافاودان."
قەیرانی مرۆیی و ئابووری لە سوودان قووڵتر دەبێتەوە؛ گوشارەکان دەرفەت بۆ ئاگربەست دەڕەخسێنن.
سەرچاوە خۆجێییەکان هەواڵی پەلاماری بەرفراوانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و دەستبەسەرکردنی دیلێکی ئازادکراوی فەلەستینییان ڕاگەیاند.