تێکچوونی دۆخی تەندروستیی ٤ دیلی فەلەستینی لە بەندیخانەی نەقەب
دەستەی کاروباری دیلان و ئازادکراوانی فەلەستین هەواڵی تێکچوونی دۆخی جەستەیی ٤ دیلی فەلەستینی لە بەندیخانەی نەقەب ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین بە پشتبەستن بە دەستەی کاروباری دیلان و ئازادکراوانی فەلەستین ئاشکرای کرد کە ئەم دیلانە ڕووبەڕووی نەخۆشیی درێژخایەن و پێست، دابەزینی توندی کێش و بێبەشبوون لە چارەسەری گونجاو بوونەتەوە؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە نەخۆشیی گەڕی لە نێوان دیلەکاندا تەشەنەی سەندووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موستەفا ئەبو ئەلفیە تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی توڵکەرم، بەدەست کێشەی دیسکی پشت و نەخۆشیی دڵەوە دەناڵێنێت و نزیکەی ١٤ کیلۆگرام لە کێشی خۆی لەدەست داوە. ناوبراو لە دەستبەسەریی کارگێڕیدایە و ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی لە ئەگەری درێژنەکردنەوەدا، لە دووی کانوونی دووەمی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت.
قەیس ئەلهەبەل تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی خەربەسا ئەلمیسباح لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا، تووشی جۆرێکی توندی نەخۆشیی گەڕی بووە و قوڕحە و زیپکە لە سەرتاسەری جەستەیدا دروست بووە. کێشی ناوبراو لە ١٠٠ کیلۆگرام پێش دەستبەسەرکردنیەوە گەیشتووەتە ٦١ کیلۆگرام و ٣٩ کیلۆگرام دابەزیوە.
عومەر عیساوی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی ئەلعیسەوییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو و موفید سەعید تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی قودس، تووشی نەخۆشیی گەڕی بوون کە خورانی توند و دروستبوونی زیپکەی پێستی لەگەڵدایە.
دامەزراوە فەلەستینییەکان هۆشدارییان داوە کە کەمیی جلوبەرگ و پێداویستیی پاکوخاوێنی، قەرەباڵغیی توند، سنووردارکردنی خۆشۆردن و نەبوونی چارەسەری گونجاو، پەرەی بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی پێست لە بەندیخانەکانی رژێمی زایۆنیدا داوە.
یانەی دیلی فەلەستینیش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نزیکەی ٨٠ لەسەدی دیلە پیاو و ژنە فەلەستینییەکان، بە منداڵانیشەوە، تووشی نەخۆشیی گەڕی بوون.
بەپێی دوایین ئاماری ئەم دامەزراوەیە، زیاتر لە ٩٣٠٠ دیلی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی رژێمی زایۆنیدان کە نزیکەی ٩٠ کەسیان ژنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بورهانەددین دوران بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، رژێمی زایۆنی زانیاری ناڕاست وەک چەکێکی ستراتیژی بەکاردەهێنێت، جگە لە هێرشەکانی لەسەر زەوی.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی یۆنان لە پەراوێزی دووەمین کۆبوونەوەی وەزاری تایبەت بە ئاسایش و پەیوەندی نێوان هەرێمەکان کە لە چوارچێوەی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو، لەگەڵ جۆرجۆس جیراپێتریتیس وەزیری دەرەوەی یۆنان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبووەوە
ڕووداوەکە نزیکەی ٤٠ میل دەریایی لە ناوچەی ئابووری تایبەتی بولگاریا ڕوویداوە و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کەشتییەکە نوقم بووە