ترامپ لەسەر "کۆچبەران" هەڕەشە لە مەکسیک دەکات
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی دوو هێندەکردنی باج لەسەر مەکسیک دەکات، ئەگەر هاتنی کۆچبەران ڕانەگیرێت.
ترامپ بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی لێشاوی کۆچبەران بۆ سنووری باشووری ئەمریکا فشاری گومرگی لەسەر مەکسیک بەکاردەهێنێت.
ترامپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وتی، "کاروانی گەورە لە مەکسیک پێکدەهێنن و ڕێپێوانی نایاسایی خۆیان دەستپێدەکەن. زۆرێک لەو کەسانەی لەم کاروانانەدان کەسانێکن کە وڵاتانی جۆراوجۆر نایانەوێت - دەڵێن 'بیاننێرن بۆ ئەمریکا'،- بەڵام وەرناگیرێن!"
ترامپ زیادی کرد، "دەبێت مەکسیک دەستبەجێ بیانوەستێنێت و ئەگەر نەیانویست، دەستبەجێ باج لەسەر مەکسیک دوو هێندە زیاد دەکرێت. مەکسیک و پارێزگاری تەکساس و حاکمی نوێی زۆر لیبڕاڵی تەکساس و دەوریەی سنووری گەورە و ICE لەم بابەتە ئاگادارکراونەتەوە. هیچ سازشێک بە هیچ شێوەیەک ناکرێت!"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوو نەوتهەڵگر کە ڕێساکانیان پێشێل کردبوو، لە ئەنجامی دەستێوەردانی سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتی تێپەڕینیان بە تەنگەی هورمز لە ڕێگەی ڕێڕەوێکی بێ مۆڵەتەوە تەقینەوە.
سەرییەکانی قودس ڕایگەیاند کە لەگەڵ هێزێکی میلیشیا بەکرێگیراو لەلایەن سوپای داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی پەنابەرانی بورەیج لە غەززە تێکهەڵچوون و زیانی گیانی لێکەوتەوە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە گەرووی هورمز ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی پێش جەنگ.