لە ئەفغانستان دەیان تۆن ماددەی هۆشبەر لەناو بردرا
لە باشووری وڵاتی ئەفغانستان زیاتر لە ٥٣ تۆن مادەی هۆشبەری لەناو بردرا.
دەسەڵاتدارانی پارێزگای قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان زیاتر لە ٥٣ تۆن ماددەی هۆشبەرییان لەناو برد.
بە پێی وتەی مەلا اسدالله جەمشید، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای قەندەهار، لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکان ئەنجام دراون، دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە کە بریتین لە تلیاک، هێرۆین، میتامفیتامین، حەشیش و ماددە و کەرەستەی نایاسایی دیکە کە لە بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا بەکاردەهێنرێن.
جەمشید ئاماژەی بەوەش کرد، لە مەراسیمێکدا کە بەرپرسان و پیاوماقوڵانی عەشیرەتەکان ئامادەی بوون، ئەو ماددە هۆشبەرانە بە ئاشکرا سووتێنراون.
جەمشید ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها پۆلیس لە هەمان ماوەی ساڵدا ٢٢٧ کەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکردووە، هۆشداریشیداوە کە ڕێوشوێنی توند بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە تێوەگلابێت لە بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان یان بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سۆماڵ ڕایگەیاند، داوای لە باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە لە ماوەی 72 کاتژمێردا وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت
لە چوارچێوەی "پڕۆژەی کارتی هیوا" لە شاری بورسا، منداڵان خەریکی دروستکردنی وێنەکێشان و پەیامی هیوان بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک بۆ ستەمکارییەی کە لە فەلەستین و تورکستانی ڕۆژهەڵات ڕوودەدات
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هوداپار، حوسێن ئیمیر، بە ئاماژەدان بە کارەساتە مرۆییە قووڵبووەوەکەی غەززە بەهۆی بارودۆخی زستان و گەمارۆوە، داوای لە وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاوی کردەیی بۆ گەلی غەززە بنێن.
سێ کەشتی نەوتهەڵگر لە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز، کەوتوونەتە بەر مینی دەریایی