ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی کارگەی ئاسن و پۆلا لە تورکیا گەشتە ١٨ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆلا لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گیانیان لەدەستدابوو گەشتە ١٨ کەس.
ڕۆژی دووشەممە لە شارۆچکەی عەلیئاغای پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆلا تەقینەوەیەک ڕووی دابوو.
دوای تەقینەوەکە تەرمی ١٧ کرێکار دۆزرایەوە و کرێکارێکیش بێ سەروشوێن بوو.
لە ئەنجامی چالاکییەکان گەڕاندا تەرمی کرێکارە بێ سەروشوێنەکە دۆزرایەوە و ژمارەیەکی قوربانییەکان بە کۆی گشتی گەشتە ١٨ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوو نەوتهەڵگر کە ڕێساکانیان پێشێل کردبوو، لە ئەنجامی دەستێوەردانی سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتی تێپەڕینیان بە تەنگەی هورمز لە ڕێگەی ڕێڕەوێکی بێ مۆڵەتەوە تەقینەوە.
سەرییەکانی قودس ڕایگەیاند کە لەگەڵ هێزێکی میلیشیا بەکرێگیراو لەلایەن سوپای داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی پەنابەرانی بورەیج لە غەززە تێکهەڵچوون و زیانی گیانی لێکەوتەوە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە گەرووی هورمز ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی پێش جەنگ.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) داوای لە گەلانی عەرەب و ئیسلامی و هەروەها خەڵکی ئازاد لە سەرانسەری جیهان کرد کە کۆکردنەوەی جەماوەری و هاودەنگی لەگەڵ کەرتی غەززە چڕتر بکەنەوە. ئەمەش بریتییە لە سازدانی بۆنە و ڕێپێوان و دانیشتنی بەرفراوان لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ ڕەتکردنەوەی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان، گەمارۆدان و سیاسەتی برسیکردن کە بەسەر گەلی فەلەستین سەپێنراوە.