ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٥ شەهید
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٥ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٧٨ بریندار.
رژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی کرد بە هێرشی دڕندانە بۆ سەر کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا خەڵکی سیڤیل شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەندێکیان لە لایەن داگیرکەری زایۆنی دەستبەسەر کراون و تەرمی ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا ماون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٦ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٥ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٧٨ بریندار.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دامەزراوەی خێرخوازی بۆ منداڵانی بێباوک بانگەوازێکی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئێستا کاتی ئەوەیە تیشک بخەینە سەر ئەو کارەساتە مرۆییەی کە لە غەززە ڕوودەدات و ویژدانەکان بەئاگا بێنەوە".
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ئۆکراینا ناوەندێکی لۆجۆستی کە بۆ مەبەستی سەربازی بەکار دێت و کەشتییەکیان کردووە ئامانج.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقایی، ڕایگەیاند کە گواستنەوەی یورانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات بە هیچ شێوەیەک لە ڕۆژەڤدا نییە.