لە پاکستان پێکدادانی پاس و بارهەڵگر: ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی پەنجابی پاکستان بەهۆی پێکدادانی پاسێک لەگەڵ بارهەڵگرێک، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسیش بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە ناحیەی پاکپاتان لە پارێزگای پەنجاب لە ڕۆژهەڵاتی پاکستان ڕووی داوە و پاسێک کە لە موڵتانەوە بەرەو کاسور دەچوو، خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکی خێرا.
بەپێی ئاماری تیمی فریاگوزاری ڕزگارکردنی ١١٢٢، لە ڕووداوەکەدا لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٣ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی بەپەلە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک، و باس لەوە دەکرێت باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ناسنامەی کوژراو و بریندارەکان بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە و تا ئێستا هۆکاری دروستی پێکدادانەکە ڕوون نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان (ECDC)، حاڵەتەکانی ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیل لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا گەیشتوونەتە ئاستێکی پێوانەیی.
بەرپرسانی عێراق ئەو ئیدیعایانەیان ڕەتکردەوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە ئاسمانەکەی داخراوە.
لە ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا پاسێکی قوتابخانە خۆی کێشا بە دارێک و بەهۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکە و کەمپەکانی پەنابەران لە دەوروبەری جەنین و نابلوس و ڕامەڵڵا.