حەماس: ڕەفتاری بن گەڤیر ڕەنگدانەوەی مایەپووچی و داڕمانی رژێمی سەهیۆنییە
عەبدولڕەحمان شەدید جەختی کردەوە هەنگاوی بەئەنقەستی ئیتمار بن گەڤیر ڕەفتارێکی تاوانکارانە و فاشیستانەیە کە دڕندەیی و داڕمانی رژێمی داگیرکەر نیشان دەدات.
عەبدولڕەحمان شەدید، لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس سەبارەت بە هەنگاوی بەئەنقەستی ئیتمار بن گەڤیر، بەناو وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی، لە بڵاوکردنەوەی دیمەنەکانی دیلێکی فەلەستینی کە لە کاتێکدا دەستەکانی بەستراون، لەژێر هەڕەشەدا ناچار بە بۆیاخکردنی دیواری ژوورە تاکەکەسییەکەی دەکرێت وتی، "ئەوەی بن گەڤیر دژی دیلەکان لە ناو زیندانەکاندا ئەنجامی دەدات، هیچ نییە جگە لە هەوڵێکی بێهوودە بۆ پەردەپۆشکردنی دۆخی شکست و مایەپووچیی سیاسی و سەربازیی ئەم رژێمە."
شەدید جەختی کردەوە پێشێلکارییە ڕێکخراوەکانی رژێمی سەهیۆنی دژی دیلە ژن و پیاوە فەلەستینییەکان لە سنووری تیرۆریزم تێپەڕیوە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ئاستی تاوانە ڕێکخراوەکاندا بە هەموو پایەکانییەوە جێ دەگرێت.
ناوبراو هەنگاوی بن گەڤیر و دەوڵەتی سەهیۆنی لە شانازیکردن بە ئازار و ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دیلە بێبەرگرییەکان، تەنیا خۆڕاگری و پشوودرێژیی دیلە فەلەستینییەکان زیاد دەکات و ناتوانێت ئیرادەیان تێکبشکێنێت.
شەدید هەروەها وتی، "هەنگاوە تۆڵەسێنەرە بەردەوامەکان دژی دیلە فەلەستینییەکان، بەتایبەت پشتگوێخستنی ڕێکخراوی پزیشکی و سنووردارکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان، پێویستی بە گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە ئاستی نیشتمانیدا و دروستبوونی ڕاپەڕینێکی جەماوەری هەیە بۆ پشتیوانیکردن لە دیلەکان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و پاڵپشتیکردن لە بەرگری و خۆڕاگریی ئەوان لە بەرانبەر سەرکوتی رژێمی سەهیۆنیدا."
ناوبراو داوای لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەت لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد بۆ ڕاگرتنی خێرای ئەم تاوان و پێشێلکارییە ئاشکرایانە دەستتێوەردان بکەن و بۆ لێپرسینەوە و سزادانی سەرکردەکانی رژێمی سەهیۆنی و دادگاییکردنیان لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا بەهۆی تاوان و پێشێلکارییە بەردەوامەکانەوە هەوڵ بدەن و کۆتایی بە تیرۆریزم دژی دیلە فەلەستینییەکان، خاک و گەلی فەلەستین بهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ٢ کەشتی نەوتهەڵگر و بەلەمێکی ڕاکێشەر دوای تێپەڕینی نایاسایی لە گەرووی هورمز ئاگریان گرتووە، هەروەها دەستیان بەسەر دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لوکاسدا گرتووە.
لە گوندی خاتوونیەی شاری حەلەبی سوریا دوای هەڵسانی لافاو منداڵێک بێ سەروشوێن بوو و چالاکییەکانی گەڕان بەدوای منداڵەکە بەردەوامە.
لە هێرشەکاندا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، منداڵێک و ژنێکی فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەی کوژراوان لە دوای جێبەجێکردنی ئاگربەستەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.