هێرشێکی چەکداری لە ئەمریکا: ٣ کوژراو و ٢ بریندار
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویالیەتی وانشتۆنی ئەمریکا ٣ کەس کوژران و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە شاری سپۆکانی کۆنتی ویلایەتی واشنتۆنی ئەمریکا ڕووی دا.
بەپێی وتەی جۆن نۆوێڵس، شەریفی پارێزگا، ئەفسەرانی پۆلیس وەڵامی ڕاپۆرتێکیان داوەتەوە کە گوایە ژنێک لە ماڵێکدا تەقەی لێکراوە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە.
نۆوێڵس وتی دەسەڵاتداران پەیوەندییان بە تیمی سواتەوە کردووە دوای ئەوەی زانیان فەرمانی دەستگیرکردنی چالاک لەسەر تۆمەتبارەکە هەیە.
لە تەقەکردنەکەدا ٢ کەس و تۆمەتبارەکە کوژراون و ٢ پۆلیسیش بە سەختی بریندار بوون.
لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری پۆلیس و ژنێک بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. شەریف ئاماژەی بەوەشکردووە، برینەکانی ئەو ژنە مەترسی لەسەر ژیانی نییە.
تا ئێستا دەسەڵاتداران ناسنامەی قوربانی و گومانلێکراوەکانیان بڵاونەکردۆتەوە. لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی هێرشە چەکدارەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هێرشەکاندا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، منداڵێک و ژنێکی فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەی کوژراوان لە دوای جێبەجێکردنی ئاگربەستەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا لە کۆی ١٧ ڕۆژ، تەنیا ٢٠٩ نەخۆش و بریندار توانیویانە لە ماوەی ٧ ڕۆژدا گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن بۆ چارەسەرکردن.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە دوژمنایەتی دەیان ساڵەی ئەمریکا لە کاتە جیاوازەکاندا، شەڕی دژی شەیتانی گەورەیان بە هەمیشەیی زانی.
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سەرتیپ ئیسماعیل قائانی لە وتارێکدا کە ئاراستەی سەرکردەکانی ئەمریکای کردبوو، ڕایگەیاند: "بەرخۆدان بەرەیەکی یەکگرتووی پێکهێناوە."