ترامپ ڕایدەگەیەنێت کە هاوکارییەکان بۆ رژێمی داگیرکەر ڕادەگرێت
ترامپ باسی لەوە کرد، لەدوای کۆتایی ئەمساڵ، ئەمریکا هاوکاریکردنی رژێمی داگیرکەر ڕادەگرێت.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، ڕێبەری سەهیۆنییەکان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی واشنتۆن لە دوای کۆتایی ئەمساڵەوە پارەدارکردنی رژێمی داگیرکەر ڕابگرێت.
ترامپ دوای دەستپێکردنی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی ئەمریکا قسەی لەگەڵ فۆکس نیوز کرد و وتی، سەبارەت بە پارەدان بە ئیسرائیل، لەگەڵ نەتانیاهۆ ڕێککەوتین کە ساڵانە ٤ ملیار دۆلار بدات و چەند مانگێک لەمەوبەریش ڕێککەوتین کە ئەوە ڕابگرین.
ترامپ وتی "پێشتر ڕێککەوتووین کە تا کۆتایی ئەمساڵ پارە بە ئیسرائیل نەدەین، ئێستا ئەگەر پێویستیان پێی بێت ئێمە یارمەتی ئیسرائیل دەدەین".
ترامپ بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی باس لە چ جۆرە هاوکارییەک بکات، هەروەها وتی، "لە ڕاستیدا (نەتانیاهۆ) ئەمەی هێنایە ئاراوە و وتی، 'پێموایە گونجاو دەبێت بۆ ئێمە کە هاوکاری وەرنەگرین'، چونکە تێدەگات کە ئەمە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکیەکانیان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە سەربازییەکانی چین کە بریتین لە فڕۆکەی جەنگی، بۆمب هاوێژ، فڕۆکەی پشتیوانی و هەلیکۆپتەر، ٢٢ گەشتیان لە دەوروبەری دوورگەی تایوان ئەنجام داوە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی ئەمریکی MQ-9 کە بەسەر گەرووی هورمزدا دەفڕی، لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسداران خراوەتە خوارەوە."
سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، "وەڵامی ئەمریکا بۆ داواکارییەکانی ئێران قەناعەت پێکەر نەبوو."