ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦١٥ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦١٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٨٩٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٦ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ٢٧ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦١٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٨٩٩ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی چیای ئێڤرێست لە نیپاڵ، ٢ هەلیکۆپتەر کە خەریک بوو بنیشنەوە، پێکدادانیان کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
عیماد عومەر ئەحمەد ڕادی تەمەن ٣٩ ساڵ کە لە بۆردومانی هێزەکانی داگیرکەر لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بریندار بوو، گیانی لەدەستدا.
لە دوورگەری قشمی ئێران لە کەنداوی فارس ٥ تەقینەوە ڕووی دا.