تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە هیندستان: کەسێک گیانی لەدەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون
بەهۆی تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە باشووری هیندستان کەسێک گیانی لەدەستدا و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی وتەی بەرپرسان، تەقینەوەیەکی بەهێز لە دامەزراوەی پاڵاوگەی مانگالۆر و پترۆکیمیایی لیندەد لە ویلایەتی کارناتاکا لە باشووری هیندستان ڕووی داوە.
تەقینەوەکە و زیانی بە دیوارەکانی خانووەکانی نزیک گەیاندووە و پەنجەرەی خانووکانی شکاندووە. دەنگی تەقینەوەکە لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە بیستراوە.
لە شوێنی ڕووداوەکە تەرمی کەسێک دۆزرایەوە. هەروەها کەسێک بە سەختی برینەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و حەوت کەسی دیکەش برینەکانیان سووک بووە.
لە ئەنجامی هەوڵەکاندا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا و لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.
کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ١٦ ئەسیری فەلەستینی کە لەلایەن سوپای رژێمی داگیرکەرەوە ئازادکرابوون لە دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالمەوە پێشوازییان لێکرا و گوازرانەوە نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆردومانی ناوچەی دەوروبەری بەنداوی ئەلمەنتەرەیان لە لادێی قونەیترە کرد.
شەریکەی کارەبای سوریا ڕایگەیاند، دوای تەقینەوە لە خەتی گاز و دەرکەوتنی ئاگر لە وێستگەی تشرین، ٣ وێستگەی گەورەی کارەبا لەکارکەوتن.