وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: ٣ شوێنی نیشتەجێبوونی دیکە خراونەتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە چوارچێوەی شەڕی ئۆکرانیا، شوێنی نیشتەجێبوونی پترۆپاڤلۆڤکا و لۆزۆڤایا لە ناوچەی خارکیڤ و مارینۆ لە ناوچەی سومی کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دوایین پێشهاتەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سەبارەت بەو "ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتە" کە سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا و دۆنباس ئەنجامی دەدات، بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، یەکەکانی گروپی سەربازی باکوور نیشتەجێگاکانی پترۆپاڤلۆڤکا و لۆزۆڤایا لە ناوچەی خارکیڤ و مارینینۆ لە ناوچەی سومی کۆنترۆڵ کردووە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٣٥٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.
باس لەوە کرا کە هێرشەکان بۆ سەر سەربازە گەمارۆدراوەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی خارکیڤ بەردەوامە و هەوڵەکانیان بۆ شکاندنی گەمارۆکە پووچەڵ کراوەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، "سەعات ١٢ی ئەمشەو ماوەى پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە."
لە شاری ئاتینای پایتەختی وڵاتی یۆنان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک باڵەخانەیەک ڕووخا و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا تەرمی ٤ کەس دۆزرایەوە.
لە پارێزگای مەرکەزی ئێران بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.