ئێران ئایر: گەشتەکانمان بۆ ئیستانبوول و باکو و نەجەف بەردەوامە
ئێران ئایر سەرەڕای هەڕەشەکانی واشنتۆن بۆ گەمارۆکان بەردەوامە لە گەشتە نێودەوڵەتییەکانی، تا ئێستاش فەرمانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی پێنەگەیشتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، هێڵی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، "تا ئەمڕۆ هیچ ئاگادارکردنەوە و ڕێنماییەکی فەرمیمان لە لایەن دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی مەدەنی تورکیا، کۆماری ئازەربایجان و عێراق سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئیستانبوول، باکۆ و نەجەف پێنەگەیشتووە."
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەر گۆڕانکارییەک لە مۆڵەتی فڕین یان مەرجەکانی ئەم شوێنانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانییەوە لە ڕێگەی ئاگادارکردنەوەی فەرمییەوە بە کۆمپانیاکە دەگەیەنرێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "بەپێی بارودۆخی ئێستا و تا ئاگادارکردنەوەی فەرمی، خشتەی گەشتەکان لەسەر ئەو ڕێگایانە بەپێی ڕێکارەکانی ئێستا بەڕێوەدەچێت، هەر گۆڕانکارییەک لە خشتەی گەشتەکاندا لەڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە بە سەرنشینەکان دەگوازرێتەوە کاتێک ئاگاداری فەرمی پێدەگات".
ڕۆژی دووشەممە، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەکرێت لە ڕۆژی چوارشەممەوە سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئێران هەڵبوەشێنرێنەوە بەهۆی ئەو سزایانەی کە ئەمریکا بەنیازە بیسەپێنێت بەسەر کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری فڕۆکە ئێرانییەکان.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا بۆ کەناڵی سیئێنبیسی وتی، "هەموو هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە ٢٣ی ئەیلوولدا کارەکانیان لە سەرانسەری جیهان ڕادەگرن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا.
بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی سعوودیە بۆ سەر شاری بەندەری موخای یەمەن، ٦ کەس کوژران و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ویلایەتی تێلانگانا لە هیندستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک ٣ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا.